《古兰经》译解 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - 译解目录


含义的翻译 章: 印菲塔尔   段:

سورەتی الإنفطار

每章的意义:
تحذير الإنسان من الاغترار ونسيان يوم القيامة.
ئاگادارکردنەوەى مرۆڤ لە لەخۆبایی بوون و لەبیرکردنی ڕۆژی قیامەت.

إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنفَطَرَتۡ
کاتێک کە ئاسمان کەلێنی تێکەوت لەیەک ترازا ویەکاڵا کرایەوە، بۆئەوەی فریشتەكان لێوەی دابەزنە خوار.
阿拉伯语经注:
وَإِذَا ٱلۡكَوَاكِبُ ٱنتَثَرَتۡ
وە کاتێک کە ئەستێرەکان کەوتنە خوارەوە وپەرش وبڵاو بوونەوە.
阿拉伯语经注:
وَإِذَا ٱلۡبِحَارُ فُجِّرَتۡ
وە ساتێک کە دەریاکان ھەندێکیان کرانەوە بەسەر ھەندێکی تریان وتێکەڵ بەیەک بوون.
阿拉伯语经注:
وَإِذَا ٱلۡقُبُورُ بُعۡثِرَتۡ
وە کاتێک کە گۆڕەکان ژێرە وژوورکران بۆ ئەوەی مردووەکانی نێوی زیندوو ببنەوە.
阿拉伯语经注:
عَلِمَتۡ نَفۡسٞ مَّا قَدَّمَتۡ وَأَخَّرَتۡ
ھەموو کەسێک دەزانێت چی لەپێش خۆیەوە ناردووە (لە کردەوە بۆ قیامەت) وچیشی دواخستووە (لە کردەوەى چاک وئەنجامی نەدا، یان چیی دواخستووە لە کردەوەى چاکە وخراپ کە خەڵکی چاویان لێ دەکەن -چاکە وخراپەکانی بۆ دێت لەپاش مردنیشی-).
阿拉伯语经注:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡإِنسَٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلۡكَرِيمِ
ئەی ئادەمیزادی بێباوەڕ چ شتێک تۆی یاخی کردووە وفریوی داوی بەرامبەر بە پەروەردگاری میھرەبان وبەڕێزت، کاتێک ڕێزی لێگرتوویت مۆڵەتی داویت وپەلەی نەکردووە لە سزادانت؟!
阿拉伯语经注:
ٱلَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّىٰكَ فَعَدَلَكَ
ئەو پەروەردگارەی کە لەنەبوونەوە بەدیھێناویت، وە پاشان ئەندامەکانی لاشەتی ڕێکخستووە.
阿拉伯语经注:
فِيٓ أَيِّ صُورَةٖ مَّا شَآءَ رَكَّبَكَ
لەسەر ھەر شێوە وشێوازێک کە خۆی ویستبێتی بەدیت بھێنێت بەدی ھێناویت، وە زۆر چاکەی لەگەڵ کردوویت کە لەسەر شێوەى گوێدرێژ ومەیمون وسەگ وهتد خەڵقی نەکردوویت.
阿拉伯语经注:
كَلَّا بَلۡ تُكَذِّبُونَ بِٱلدِّينِ
نەخێر بەو شێوەیە کە بیرتان لێکردووەتەوە، -ئەی لەخۆبایی بووەکان- بەڵکو ئێوە باوەڕتان بەڕۆژی پاداشت دانەوە نییە، بۆیە کردەوەیشی بۆ ناکەن.
阿拉伯语经注:
وَإِنَّ عَلَيۡكُمۡ لَحَٰفِظِينَ
بێگومان ئێوە چەند چاودێرێکتان لەفریشتەکان بەسەرەوە دانراوە کە كار وكردەوەكانتان تۆمار دەکەن ودەینووسن.
阿拉伯语经注:
كِرَامٗا كَٰتِبِينَ
ئەو فریشتانە لای اللە -تەعاﻻ- ڕێزلێگراون، نووسەرن، کردەوەکانتان دەنووسن وتۆماریان دەکەن.
阿拉伯语经注:
يَعۡلَمُونَ مَا تَفۡعَلُونَ
ھەرچی ئێوە بیکەن ئەوان دەیزانن ودەینووسن.
阿拉伯语经注:
إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ لَفِي نَعِيمٖ
بێگومان چاکەکاران لەڕۆژی قیامەتدا لەناز ونیعمەتی نەبڕاوەی پەروەردگاردان.
阿拉伯语经注:
وَإِنَّ ٱلۡفُجَّارَ لَفِي جَحِيمٖ
وە بەڕاستی خراپەکاران لەناو ئاگرێکدان کە بەسەریاندا ھەڵدەگیرسێت.
阿拉伯语经注:
يَصۡلَوۡنَهَا يَوۡمَ ٱلدِّينِ
لەڕۆژی پاداشتدانەوەدا دەچنە ناویەوە کە داد وبێدادیانە -دەناڵێنن- بەدەست گەرماکەیەوە.
阿拉伯语经注:
وَمَا هُمۡ عَنۡهَا بِغَآئِبِينَ
وە بەھیچ شێوەیەک ناتوانن لێی بچنە دەرەوە، بەڵکو بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە.
阿拉伯语经注:
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ
-ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ڕۆژی دوایی (ڕۆژی لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە) چیە؟! چەندە سەخت وناڕەحەتە؟!
阿拉伯语经注:
ثُمَّ مَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ
پاشان جارێكی تر -ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ڕۆژی دوایی (ڕۆژی لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە) چیە؟!
阿拉伯语经注:
يَوۡمَ لَا تَمۡلِكُ نَفۡسٞ لِّنَفۡسٖ شَيۡـٔٗاۖ وَٱلۡأَمۡرُ يَوۡمَئِذٖ لِّلَّهِ
ئەو ڕۆژە ڕۆژێکە کە ھیچ کەس ناتوانێت فریایی ھیچ کەسێکی تر بکەوێت وسوودی پێبگەیەنێت، و ھەموو فەرمان وکردەوەیەکیش ھەر بۆ خوایە، بۆ ھیچ یەکێکی تر نییە، وە ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە فەرمان وکردەوە دەکات.
阿拉伯语经注:
这业中每段经文的优越:
• التحذير من الغرور المانع من اتباع الحق.
ھۆشداریدان لە لەخۆبایی بوونێک کە ڕێگربێت لەشوێنکەوتنی ھەق وڕاستی.

• الجشع من الأخلاق الذميمة في التجار ولا يسلم منه إلا من يخاف الله.
سوور بوون لەسەر ژیانی دونیا وباوەش پێداکردنی ڕەوشتێکی خراپی بازرگانە چاوچنۆکەکانە، ھیچ کەسێک لێی پارێزراو نابێ مەگەر کەسانێک نەبێت کە لە اللە -تەعاﻻ- دەترسن.

• تذكر هول القيامة من أعظم الروادع عن المعصية.
بیرکردنەوە لە ناخۆشی وناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەت گەورەترین ڕێگرە لە ئەنجامدانی گوناھــ وتاوان وسەرپێچی.

 
含义的翻译 章: 印菲塔尔
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - 译解目录

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

关闭