《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 章: 麦尔彦   段:

سورەتی مریم

كٓهيعٓصٓ
سووره‌تی (مه‌ریه‌م) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌ ته‌نها ئایه‌تى (٥٨ و ٧١) نه‌بێت كه‌ مه‌ده‌نى یه‌ (٩٨) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ كهيعص (١) ] له‌ سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قه‌ره‌) باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانى قورئانى پیرۆزدا هاتوون.
阿拉伯语经注:
ذِكۡرُ رَحۡمَتِ رَبِّكَ عَبۡدَهُۥ زَكَرِيَّآ
{بەسەرهاتی زەكەریا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ ذِكْرُ رَحْمَتِ رَبِّكَ عَبْدَهُ زَكَرِيَّا (٢) ] ئه‌مه‌ باسی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌ بۆ به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خۆی زه‌كه‌ریا - صلى الله عليه وسلم - كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیل، وه‌ دارتاش بووه‌، وه‌ خێزانه‌كه‌یشی خوشكی مه‌ریه‌م بووه‌و پووری عیسا پێغه‌مبه‌ر بووه‌ - صلى الله عليه وسلم -.
阿拉伯语经注:
إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥ نِدَآءً خَفِيّٗا
[ إِذْ نَادَى رَبَّهُ نِدَاءً خَفِيًّا (٣) ] كاتێك پاڕایه‌وه‌ و بانگی له‌ په‌روه‌ردگاری خۆی كرد به‌ نهێنی، چونكه‌ لاى خواى گه‌وره‌ دوعاى نهێنى خۆشه‌ویستتره‌.
阿拉伯语经注:
قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ ٱلۡعَظۡمُ مِنِّي وَٱشۡتَعَلَ ٱلرَّأۡسُ شَيۡبٗا وَلَمۡ أَكُنۢ بِدُعَآئِكَ رَبِّ شَقِيّٗا
[ قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ الْعَظْمُ مِنِّي ] فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم من ئێسكه‌كانم لاواز بووه‌ [ وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْبًا ] وه‌ سه‌رم سپی بووه‌ واته‌: پیر بوومه‌ [ وَلَمْ أَكُنْ بِدُعَائِكَ رَبِّ شَقِيًّا (٤) ] وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌رگیز من له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوعاو پاڕانه‌وه‌كانم كه‌ لێت ئه‌پاڕێمه‌وه‌ نائومێد نه‌بوومه‌و هه‌میشه‌ وه‌ڵامی منت داوه‌ته‌وه‌.
阿拉伯语经注:
وَإِنِّي خِفۡتُ ٱلۡمَوَٰلِيَ مِن وَرَآءِي وَكَانَتِ ٱمۡرَأَتِي عَاقِرٗا فَهَبۡ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيّٗا
[ وَإِنِّي خِفْتُ الْمَوَالِيَ مِنْ وَرَائِي ] وه‌ من له‌ خزم و نه‌وه‌كانم ئه‌ترسێم له‌ پاش خۆم كه‌ بمرم ئه‌وان پشت له‌ دین بكه‌ن [ وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًا ] وه‌ خێزانه‌كه‌یشم نه‌زۆكه‌و منداڵی نابێ وه‌ ته‌مه‌نی زۆر گه‌وره‌یه‌ [ فَهَبْ لِي مِنْ لَدُنْكَ وَلِيًّا (٥) ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌لایه‌ن خۆته‌وه‌ منداڵێكم پێ ببه‌خشه‌.
阿拉伯语经注:
يَرِثُنِي وَيَرِثُ مِنۡ ءَالِ يَعۡقُوبَۖ وَٱجۡعَلۡهُ رَبِّ رَضِيّٗا
[ يَرِثُنِي وَيَرِثُ مِنْ آلِ يَعْقُوبَ ] تا ببێ به‌ میراتگری من و میراتگری ئالی یه‌عقوب له‌ میراتی زانست و زانیارى و پێغه‌مبه‌رایه‌تی نه‌ك میراتی ماڵ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌كه‌ریا - صلى الله عليه وسلم - خۆی كه‌سێكی هه‌ژار بووه‌و دارتاش بووه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌رانیش له‌وه‌ گه‌وره‌ترن كه‌ داوای منداڵ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ببێ به‌ میراتگری ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانیان، وه‌ كه‌س نابێت به‌ میراتگرى پێغه‌مبه‌ران و ئه‌وه‌ى به‌جێى ده‌هێڵن ده‌بێت به‌ صه‌ده‌قه‌ [ وَاجْعَلْهُ رَبِّ رَضِيًّا (٦) ] وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و مناڵه‌ی كه‌ پێم ئه‌به‌خشی منداڵێك بێ كه‌ خۆت وه‌ به‌نده‌كانیش لێی ڕازی بن له‌ دین و ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی.
阿拉伯语经注:
يَٰزَكَرِيَّآ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ ٱسۡمُهُۥ يَحۡيَىٰ لَمۡ نَجۡعَل لَّهُۥ مِن قَبۡلُ سَمِيّٗا
{موژدەی یەحیا بە زەكەریا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم – درا} [ يَا زَكَرِيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَى ] خوای گه‌وره‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ ئه‌ی زه‌كه‌ریا - صلى الله عليه وسلم - ئێمه‌ موژده‌ت پێ ده‌ده‌ین به‌ مناڵێك كه‌ ناوی لێ ئه‌نێین یه‌حیا [ لَمْ نَجْعَلْ لَهُ مِنْ قَبْلُ سَمِيًّا (٧) ] پێش ئه‌م هیچ كه‌سێكی ترمان ناو نه‌ناوه‌ به‌ یه‌حیا، یان هاوشێوه‌ی نه‌بووه‌.
阿拉伯语经注:
قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَٰمٞ وَكَانَتِ ٱمۡرَأَتِي عَاقِرٗا وَقَدۡ بَلَغۡتُ مِنَ ٱلۡكِبَرِ عِتِيّٗا
[ قَالَ رَبِّ أَنَّى يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًا ] زه‌كه‌ریاش - صلى الله عليه وسلم - سه‌ری سوڕما له‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌و وتى: ئه‌ى په‌روه‌ردگار من چۆن منداڵم ئه‌بێ له‌و ته‌مه‌نه‌ پیره‌، كه‌ ته‌مه‌نى سه‌دو بیست ساڵ بووه‌، وه‌ خێزانه‌كه‌یشم نه‌زۆكه‌و به‌ گه‌نجى منداڵى نه‌بووه‌ چۆن له‌م ته‌مه‌نه‌ منداڵی ده‌بێت، كه‌ ته‌مه‌نى نه‌وه‌دو هه‌شت ساڵ بووه‌ [ وَقَدْ بَلَغْتُ مِنَ الْكِبَرِ عِتِيًّا (٨) ] وه‌ گه‌یشتوومه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕی ته‌مه‌نی پیرێتی.
阿拉伯语经注:
قَالَ كَذَٰلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٞ وَقَدۡ خَلَقۡتُكَ مِن قَبۡلُ وَلَمۡ تَكُ شَيۡـٔٗا
[ قَالَ كَذَلِكَ ] فریشته‌كه‌ فه‌رمووی: به‌ڵێ به‌م شێوازه‌یه‌ [ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٌ ] په‌روه‌ردگارت ده‌فه‌رمووێ: ئه‌م شته‌ له‌ لای من زۆر سووك و ئاسانه‌ [ وَقَدْ خَلَقْتُكَ مِنْ قَبْلُ وَلَمْ تَكُ شَيْئًا (٩) ] كه‌ من پێشتر تۆم دروست كردووه‌ له‌ نه‌بوونه‌وه‌ تۆم هێناوه‌ته‌ بوون و هیچ شتێك نه‌بوویته‌ ئێستا له‌ دایك و باوكێك مناڵێك دروست بكه‌م زۆر ئاسانتره.
阿拉伯语经注:
قَالَ رَبِّ ٱجۡعَل لِّيٓ ءَايَةٗۖ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَ لَيَالٖ سَوِيّٗا
[ قَالَ رَبِّ اجْعَلْ لِي آيَةً ] زه‌كه‌ریا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار نیشانه‌یه‌كم پێ بده‌ له‌سه‌ر ئه‌م موژده‌یه‌ كه‌ منداڵمان ده‌بێ تا زیاتر دڵئارام بم [ قَالَ آيَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ النَّاسَ ثَلَاثَ لَيَالٍ سَوِيًّا (١٠) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: نیشانه‌ی تۆ ئه‌وه‌ بێ كه‌ سێ شه‌و وسێ رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك ناتوانیت قسه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سدا بكه‌یت له‌ كاتێكدا كه‌ تۆ ساغ و سه‌لیمی لاڵ نیت (سێ شه‌و وسێ رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك زمانى به‌سترا ته‌نها زیكرى خواى پێ ده‌كردو نه‌یده‌توانى قسه‌ى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى پێ بكات ته‌نها به‌ ئاماژه‌ نه‌بێت).
阿拉伯语经注:
فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ مِنَ ٱلۡمِحۡرَابِ فَأَوۡحَىٰٓ إِلَيۡهِمۡ أَن سَبِّحُواْ بُكۡرَةٗ وَعَشِيّٗا
[ فَخَرَجَ عَلَى قَوْمِهِ مِنَ الْمِحْرَابِ ] له‌ نوێژگه‌كه‌ی خۆی له‌ شوێنی نوێژه‌كه‌ی هاته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ناو قه‌ومه‌كه‌ی [ فَأَوْحَى إِلَيْهِمْ ] ئاماژه‌ى بۆ كردن و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كردن [ أَنْ سَبِّحُوا بُكْرَةً وَعَشِيًّا (١١) ] كه‌ (سبحان الله) بكه‌ن له‌ به‌یانیان و ئێواراندا، یاخود نوێژی به‌یانی و نوێژی عه‌صر ئه‌نجام بده‌ن.
阿拉伯语经注:
يَٰيَحۡيَىٰ خُذِ ٱلۡكِتَٰبَ بِقُوَّةٖۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡحُكۡمَ صَبِيّٗا
[ يَا يَحْيَى خُذِ الْكِتَابَ بِقُوَّةٍ ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌حیای پێ به‌خشی خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی یه‌حیا ئه‌و كتابه‌ی كه‌ بۆت دێت، یاخود ته‌ورات به‌ جددی و هێزو عه‌زیمه‌ت و كۆششه‌وه‌ به‌ جوانی بیگره‌ [ وَآتَيْنَاهُ الْحُكْمَ صَبِيًّا (١٢) ] وه‌ هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ حیكمه‌ت و دانایی و تێگه‌یشتن و زانیارى و كۆشش و رووكردنه‌ چاكه‌، یاخود پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشی.
阿拉伯语经注:
وَحَنَانٗا مِّن لَّدُنَّا وَزَكَوٰةٗۖ وَكَانَ تَقِيّٗا
[ وَحَنَانًا مِنْ لَدُنَّا وَزَكَاةً ] وه‌ ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستى و پاكێتیمان پێی به‌خشی له‌ لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ [ وَكَانَ تَقِيًّا (١٣) ] وه‌ كه‌سێكی له‌ خواترس و خۆپارێز بوو له‌ تاوان و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ بوو [ وَبَرًّا بِوَالِدَيْهِ ] وه‌ چاكه‌كار بوو له‌گه‌ڵ دایك و باوكیدا.
阿拉伯语经注:
وَبَرَّۢا بِوَٰلِدَيۡهِ وَلَمۡ يَكُن جَبَّارًا عَصِيّٗا
[ وَلَمْ يَكُنْ جَبَّارًا عَصِيًّا (١٤) ] وه‌ كه‌سێك نه‌بوو كه‌ خۆ به‌گه‌وره‌زان و سه‌رپێچیكاری دایك و باوكی یان په‌روه‌ردگاری بێت، به‌ڵكو گوێڕایه‌ڵیان بوو.
阿拉伯语经注:
وَسَلَٰمٌ عَلَيۡهِ يَوۡمَ وُلِدَ وَيَوۡمَ يَمُوتُ وَيَوۡمَ يُبۡعَثُ حَيّٗا
[ وَسَلَامٌ عَلَيْهِ يَوْمَ وُلِدَ وَيَوْمَ يَمُوتُ وَيَوْمَ يُبْعَثُ حَيًّا (١٥) ] وه‌ سه‌لامی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر یه‌حیا بێت له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ له‌ دایك بوو، وه‌ له‌و ڕۆژه‌ش كه‌ ئه‌مرێ، وه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ش كه‌ زیندوو ئه‌بێته‌وه‌، یاخود ئه‌مینه‌ له‌ شه‌یتان كه‌ له‌دایك ده‌بێت، وه‌ ئه‌مینه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ ده‌مرێت و زیندوو ده‌بێته‌وه‌.
阿拉伯语经注:
وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مَرۡيَمَ إِذِ ٱنتَبَذَتۡ مِنۡ أَهۡلِهَا مَكَانٗا شَرۡقِيّٗا
{بەسەرهاتی خاتوو مەریەم } [ وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ مَرْيَمَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - له‌م سووره‌ته‌دا له‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌دا باسی (مه‌ریه‌مى كچى عیمران) بۆ خه‌ڵكی بكه‌ كه‌ له‌ نه‌وه‌ى داود - صلى الله عليه وسلم - بووه‌ [ إِذِ انْتَبَذَتْ مِنْ أَهْلِهَا مَكَانًا شَرْقِيًّا (١٦) ] كاتێك كه‌ دووركه‌وته‌وه‌و تاك بووه‌وه‌ له‌ كه‌سوكاری بۆ عیباده‌ت كردنی خوای گه‌وره‌ چووه‌ لای ڕۆژهه‌ڵاتی (بیت المقدس).
阿拉伯语经注:
فَٱتَّخَذَتۡ مِن دُونِهِمۡ حِجَابٗا فَأَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرٗا سَوِيّٗا
[ فَاتَّخَذَتْ مِنْ دُونِهِمْ حِجَابًا ] له‌وێ په‌رده‌ی هه‌ڵخست بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی نه‌یبینێ له‌ كاتی عیباده‌ت كردنی خوای گه‌وره‌دا [ فَأَرْسَلْنَا إِلَيْهَا رُوحَنَا ] جبریلمان نارد بۆ لای مه‌ریه‌م [ فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرًا سَوِيًّا (١٧) ] خۆی له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤێكی ته‌واو نیشان دا.
阿拉伯语经注:
قَالَتۡ إِنِّيٓ أَعُوذُ بِٱلرَّحۡمَٰنِ مِنكَ إِن كُنتَ تَقِيّٗا
[ قَالَتْ إِنِّي أَعُوذُ بِالرَّحْمَنِ مِنْكَ ] مه‌ریه‌م وایزانی ئه‌م پیاوه‌ ئه‌یه‌وێ زیانی پێ بگه‌یه‌نێت و تووشی خراپه‌ی بكات بۆیه‌ فه‌رمووی: په‌نا ئه‌گرم به‌ په‌روه‌ردگاری به‌ڕه‌حم و سۆزو میهره‌بان له‌ تۆ [ إِنْ كُنْتَ تَقِيًّا (١٨) ] ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ی لێم دووركه‌وه‌.
阿拉伯语经注:
قَالَ إِنَّمَآ أَنَا۠ رَسُولُ رَبِّكِ لِأَهَبَ لَكِ غُلَٰمٗا زَكِيّٗا
[ قَالَ إِنَّمَا أَنَا رَسُولُ رَبِّكِ ] جبریل (عليه الصلاة والسلام) فه‌رمووی: من خراپه‌ت تووش ناكه‌م به‌ڵكو من نێردراوی په‌روه‌ردگارتم بۆلات [ لِأَهَبَ لَكِ غُلَامًا زَكِيًّا (١٩) ] تا منداڵێكی پاكت پێ ببه‌خشم.
阿拉伯语经注:
قَالَتۡ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَٰمٞ وَلَمۡ يَمۡسَسۡنِي بَشَرٞ وَلَمۡ أَكُ بَغِيّٗا
قَالَتْ أَنَّى يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ] مه‌ریه‌میش سه‌رى سوڕماو فه‌رمووی: چۆن من منداڵم ئه‌بێ له‌ كاتێكدا هیچ مرۆڤێك جیماعی له‌گه‌ڵ نه‌كردووم و لێم نزیك نه‌بۆته‌وه‌ [ وَلَمْ أَكُ بَغِيًّا (٢٠) ] وه‌ من شووم نه‌كردووه‌ به‌ حه‌ڵاڵی، وه‌ داوێن پیسیش نیم كه‌ زینام كردبێ.
阿拉伯语经注:
قَالَ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٞۖ وَلِنَجۡعَلَهُۥٓ ءَايَةٗ لِّلنَّاسِ وَرَحۡمَةٗ مِّنَّاۚ وَكَانَ أَمۡرٗا مَّقۡضِيّٗا
[ قَالَ كَذَلِكِ ] فه‌رمووی: به‌ڵێ به‌م شێوازه‌یه‌ [ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٌ ] په‌روه‌ردگارت ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م شته‌ له‌لای من ئاسانه‌ كه‌ كه‌سێك به‌بێ باوك له‌ دایك بێت، پێشتریش ئاده‌مم به‌بێ دایك و باوك دروستكردو حه‌ووایشم له‌ په‌راسوى چه‌پى ئاده‌م دروستكرد [ وَلِنَجْعَلَهُ آيَةً لِلنَّاسِ ] وه‌ تا ئه‌و منداڵه‌ ببێته‌ نیشانه‌یه‌ك له‌ نیشانه‌كانی تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ بۆ خه‌ڵكی [ وَرَحْمَةً مِنَّا ] وه‌ ببێته‌ هۆی ڕه‌حمه‌تێك له‌ خواوه‌ بۆ هیدایه‌ت دانی خه‌ڵكی و ببێت به‌ پێغه‌مبه‌ر [ وَكَانَ أَمْرًا مَقْضِيًّا (٢١) ] وه‌ ئه‌مه‌ كارێكه‌و بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌و ئه‌بێ ڕووبدات بۆیه‌ ئارام بگره‌ له‌سه‌ر بڕیارى په‌روه‌ردگارت.
阿拉伯语经注:
۞ فَحَمَلَتۡهُ فَٱنتَبَذَتۡ بِهِۦ مَكَانٗا قَصِيّٗا
[ فَحَمَلَتْهُ ] ئه‌و كاته‌ جبریل فووی كرده‌ ناو ملوانی كراسه‌كه‌ى یه‌كسه‌ر به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ حه‌ملی بوو [ فَانْتَبَذَتْ بِهِ مَكَانًا قَصِيًّا (٢٢) ] ڕۆیشت و دووركه‌وته‌وه‌ بۆ شوێنێكی دوور.
阿拉伯语经注:
فَأَجَآءَهَا ٱلۡمَخَاضُ إِلَىٰ جِذۡعِ ٱلنَّخۡلَةِ قَالَتۡ يَٰلَيۡتَنِي مِتُّ قَبۡلَ هَٰذَا وَكُنتُ نَسۡيٗا مَّنسِيّٗا
[ فَأَجَاءَهَا الْمَخَاضُ إِلَى جِذْعِ النَّخْلَةِ ] كه‌ ژانی منداڵ بوونی بۆ هات ژانی مناڵ بوونه‌كه‌ بردی به‌ره‌و ژێر دارخورمایه‌ك [ قَالَتْ يَا لَيْتَنِي مِتُّ قَبْلَ هَذَا ] ئه‌میش ئاواتی خواست خۆزگه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌م به‌سه‌ردا بێ بمردمایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكى گومانی خراپم پێ نه‌بات (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ دروسته‌ مرۆڤـ له‌ كاتى فیتنه‌دا ئاوات بخوازێت به‌ مردن) [ وَكُنْتُ نَسْيًا مَنْسِيًّا (٢٣) ] وه‌ خۆزگه‌ من شتێكی بێ ڕێز بوومایه‌و هه‌ر باس نه‌كرامایه‌، یاخود هه‌ر دروست نه‌كرامایه‌، یاخود وه‌كو په‌ڕۆی حه‌یزاوی بوومایه‌ كه‌ فڕێ ئه‌درێ و ناوم نه‌بوایه‌.
阿拉伯语经注:
فَنَادَىٰهَا مِن تَحۡتِهَآ أَلَّا تَحۡزَنِي قَدۡ جَعَلَ رَبُّكِ تَحۡتَكِ سَرِيّٗا
[ فَنَادَاهَا مِنْ تَحْتِهَا ] له‌ ژێرێوه‌ له‌ژێر داره‌كه‌وه‌ جبریل، یاخود عیسى بانگی لێ كرد [ أَلَّا تَحْزَنِي ] خه‌فه‌ت نه‌خۆی [ قَدْ جَعَلَ رَبُّكِ تَحْتَكِ سَرِيًّا (٢٤) ] ئه‌وه‌ په‌روه‌ردگارت كانیاو و جۆگه‌له‌ ئاوێكی له‌ ژێرته‌وه‌ ده‌ركردووه‌و تێ ئه‌په‌ڕێ له‌و ئاوه‌ بخۆره‌وه‌.
阿拉伯语经注:
وَهُزِّيٓ إِلَيۡكِ بِجِذۡعِ ٱلنَّخۡلَةِ تُسَٰقِطۡ عَلَيۡكِ رُطَبٗا جَنِيّٗا
[ وَهُزِّي إِلَيْكِ بِجِذْعِ النَّخْلَةِ تُسَاقِطْ عَلَيْكِ رُطَبًا جَنِيًّا (٢٥) ] وه‌ ئه‌و قه‌دی دار خورمایه‌ ڕابوه‌شێنه‌ خورمای ته‌ڕت بۆ دێته‌ خواره‌وه‌ (كاتى خورما پێگه‌یشتن نه‌بووه‌).
阿拉伯语经注:
فَكُلِي وَٱشۡرَبِي وَقَرِّي عَيۡنٗاۖ فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَ ٱلۡبَشَرِ أَحَدٗا فَقُولِيٓ إِنِّي نَذَرۡتُ لِلرَّحۡمَٰنِ صَوۡمٗا فَلَنۡ أُكَلِّمَ ٱلۡيَوۡمَ إِنسِيّٗا
[ فَكُلِي وَاشْرَبِي ] له‌ خورما ته‌ڕه‌كه‌ بخۆ و له‌ ئاوه‌كه‌ بخۆره‌وه‌ (هیچ شتێك وه‌كو خورماى ته‌ڕ بۆ ئافره‌تى زه‌یستان به‌سوود نیه‌) [ وَقَرِّي عَيْنًا ] وه‌ چاوڕۆشنابه‌ پێی و خۆت له‌ خه‌فه‌ت دوورخه‌ره‌وه‌ [ فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَ الْبَشَرِ أَحَدًا فَقُولِي إِنِّي نَذَرْتُ لِلرَّحْمَنِ صَوْمًا فَلَنْ أُكَلِّمَ الْيَوْمَ إِنْسِيًّا (٢٦) ] وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر مرۆڤێكت بینی ئه‌وه‌ به‌ ئاماژه‌ پێیان بڵێ: من نه‌زرم كردووه‌ بۆ په‌روه‌ردگارم كه‌ خۆم بگرمه‌وه‌ له‌ قسه‌ كردن و ئه‌مڕۆ قسه‌ له‌گه‌ڵ هیچ مرۆڤێكدا ناكه‌م (وتراوه‌ له‌ به‌رۆژوو بوونى ئه‌واندا خواردن و قسه‌ كردنیش حه‌رام بووه‌).
阿拉伯语经注:
فَأَتَتۡ بِهِۦ قَوۡمَهَا تَحۡمِلُهُۥۖ قَالُواْ يَٰمَرۡيَمُ لَقَدۡ جِئۡتِ شَيۡـٔٗا فَرِيّٗا
[ فَأَتَتْ بِهِ قَوْمَهَا تَحْمِلُهُ ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ عیسای بوو - صلى الله عليه وسلم - وه‌ عیسای هێنایه‌وه‌ قه‌ومه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشتیان كرد [ قَالُوا يَا مَرْيَمُ لَقَدْ جِئْتِ شَيْئًا فَرِيًّا (٢٧) ] وتیان: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی كارێكی زۆر گه‌وره‌و خراپت كردووه‌.
阿拉伯语经注:
يَٰٓأُخۡتَ هَٰرُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ ٱمۡرَأَ سَوۡءٖ وَمَا كَانَتۡ أُمُّكِ بَغِيّٗا
[ يَا أُخْتَ هَارُونَ ] ئه‌ی خوشكی هارون واته‌: له‌ عیباده‌تدا تۆ خۆت ئه‌چواند به‌ هارون پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم -، یاخود هارون پیاوچاكێك بووه‌ له‌ ناویاندا وتوویانه‌: ئه‌ی وه‌كو ئه‌و پیاوچاكه‌، یاخود وتراوه‌: پیاو خراپێك بووه‌ وتوویانه‌: ئه‌ی خوشكی ئه‌و پیاوخراپه‌ وه‌كو ئه‌و خراپه‌ت كردووه‌ [ مَا كَانَ أَبُوكِ امْرَأَ سَوْءٍ ] به‌ڕاستی تۆ باوكت پیاوێكی خراپ نه‌بووه‌ [ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّا (٢٨) ] وه‌ دایكیشت داوێن پیس نه‌بووه‌ ئیتر تۆ ئه‌م منداڵه‌ت له‌ كوێ هێنا.
阿拉伯语经注:
فَأَشَارَتۡ إِلَيۡهِۖ قَالُواْ كَيۡفَ نُكَلِّمُ مَن كَانَ فِي ٱلۡمَهۡدِ صَبِيّٗا
[ فَأَشَارَتْ إِلَيْهِ ] مه‌ریه‌میش ئاماژه‌ی بۆ عیسا كرد كه‌ له‌ باوه‌شیدا بوو تازه‌ له‌ دایك بووه‌ [ قَالُوا كَيْفَ نُكَلِّمُ مَنْ كَانَ فِي الْمَهْدِ صَبِيًّا (٢٩) ] وتیان: چۆن قسه‌ له‌گه‌ڵ منداڵێكدا بكه‌ین كه‌ منداڵه‌و تازه‌ له‌ دایك بووه‌و له‌ناو بێشكه‌دایه‌ [ قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ ] به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ عیسا - صلى الله عليه وسلم - هاته‌ قسه‌و یه‌كه‌م قسه‌ كه‌ كردى وتی: من عه‌بدو به‌نده‌ی خوای گه‌وره‌م ( ئه‌مه‌ ڕه‌ده‌ بۆ سه‌ر گاوره‌كان كه‌ من كوڕی خوا نیم به‌ڵكو عه‌بدی خوام).
阿拉伯语经注:
قَالَ إِنِّي عَبۡدُ ٱللَّهِ ءَاتَىٰنِيَ ٱلۡكِتَٰبَ وَجَعَلَنِي نَبِيّٗا
[ آتَانِيَ الْكِتَابَ ] وه‌ له‌ داهاتوودا خوای گه‌وره‌ ئینجیلم پێ ئه‌به‌خشێ [ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا (٣٠) ] وه‌ ده‌مكات به‌ پێغه‌مبه‌ر.
阿拉伯语经注:
وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيۡنَ مَا كُنتُ وَأَوۡصَٰنِي بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ مَا دُمۡتُ حَيّٗا
[ وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنْتُ ] وه‌ من كه‌سێكی موباره‌ك و پیرۆزو پڕ خێرو مامۆستاى چاكه‌و به‌سود ئه‌بم بۆ به‌نده‌كان له‌ هه‌ر شوێنێكدا بم [ وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا (٣١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێ كردووم و ئامۆژگاری كردووم به‌ نوێژ كردن و به‌ زه‌كات دان تا له‌ ژیاندا بم و زیندوو بم.
阿拉伯语经注:
وَبَرَّۢا بِوَٰلِدَتِي وَلَمۡ يَجۡعَلۡنِي جَبَّارٗا شَقِيّٗا
[ وَبَرًّا بِوَالِدَتِي ] وه‌ فه‌رمانم پێ كراوه‌ به‌ چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایكمدا (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی نه‌بووه‌ ته‌نها باسی دایكی ئه‌كات) [ وَلَمْ يَجْعَلْنِي جَبَّارًا شَقِيًّا (٣٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ منی وا لێ نه‌كردووه‌ كه‌سێكی لووتبه‌رزو خۆبه‌گه‌وره‌زان بم وه‌ سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ یان دایكم بكه‌م یان ئازاری دایكم بده‌م.
阿拉伯语经注:
وَٱلسَّلَٰمُ عَلَيَّ يَوۡمَ وُلِدتُّ وَيَوۡمَ أَمُوتُ وَيَوۡمَ أُبۡعَثُ حَيّٗا
[ وَالسَّلَامُ عَلَيَّ ] سه‌لامی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر منه‌و پارێزراوم [ يَوْمَ وُلِدْتُ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا (٣٣) ] له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ له‌ دایك بووم وه‌ له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ ئه‌مرم وه‌ له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ زیندوو ئه‌بمه‌وه‌ (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌كى تره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ عیسى - صلى الله عليه وسلم - نه‌ خوایه‌ نه‌ كوڕى خوایه‌، به‌ڵكو به‌نده‌و پێغه‌مبه‌رى خوایه‌و له‌دایك بووه‌و ده‌مرێت و زیندوویش ده‌بێته‌وه‌ وه‌كو سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كانى تر، ئه‌گه‌ر خوا بوایه‌ یان كوڕى خوا بوایه‌ نابوایه‌ بمردایه‌، به‌ڵكو ده‌بوایه‌ بۆ هه‌میشه‌یى بمایاته‌وه‌و زیندوو بوایه‌، چۆن ده‌بێت خوا بمرێت!؟).
阿拉伯语经注:
ذَٰلِكَ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَۖ قَوۡلَ ٱلۡحَقِّ ٱلَّذِي فِيهِ يَمۡتَرُونَ
[ ذَلِكَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ قَوْلَ الْحَقِّ الَّذِي فِيهِ يَمْتَرُونَ (٣٤) ] ئا ئه‌مه‌ عیسای كوڕی مه‌ریه‌مه‌و ئه‌مه‌ وته‌ی حه‌قه‌ ده‌رباره‌ی عیسا نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئیختیلافیان هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی عیسا كه‌ ئه‌ڵێن: كوڕی خوایه‌ یان خوایه‌.
阿拉伯语经注:
مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٖۖ سُبۡحَٰنَهُۥٓۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمۡرٗا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ
[ مَا كَانَ لِلَّهِ أَنْ يَتَّخِذَ مِنْ وَلَدٍ ] خوای گه‌وره‌ پێویستی به‌وه‌ نیه‌ كه‌ منداڵ بۆ خۆی بڕیار بدات [ سُبْحَانَهُ ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره‌ له‌و قسه‌یه‌ [ إِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ (٣٥) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر بڕیاری هه‌ر شتێك بدات ئه‌وه‌ ته‌نها پێی ئه‌فه‌رمووێ: ببه‌ ئه‌ویش یه‌كسه‌ر ئه‌بێت.
阿拉伯语经注:
وَإِنَّ ٱللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمۡ فَٱعۡبُدُوهُۚ هَٰذَا صِرَٰطٞ مُّسۡتَقِيمٞ
[ وَإِنَّ اللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ] وه‌ عیسى - صلى الله عليه وسلم - له‌ناو بێشكه‌ پێى فه‌رموون: وه‌ به‌ دڵنیایى الله په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یشه‌، ئێوه‌ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ هَذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ (٣٦) ] ئه‌مه‌ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌یه‌.
阿拉伯语经注:
فَٱخۡتَلَفَ ٱلۡأَحۡزَابُ مِنۢ بَيۡنِهِمۡۖ فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن مَّشۡهَدِ يَوۡمٍ عَظِيمٍ
[ فَاخْتَلَفَ الْأَحْزَابُ مِنْ بَيْنِهِمْ ] حیزب و فیرقه‌و گروپه‌كانى ئه‌هلی كتاب ئیختیلاف و جیاوازی كه‌وته‌ نێوانیانه‌وه‌ ده‌رباره‌ی عیسا - صلى الله عليه وسلم - جووله‌كه‌ ئه‌یانوت: كوڕی زینایه‌و دایكی زینای كردووه‌، گاوره‌كان هه‌ندێكیان ئه‌یانوت: خوایه‌، وه‌ هه‌ندێكیان ده‌یانوت: كوڕی خوایه‌، وه‌ هه‌ندێكیان ئه‌یانوت: یه‌كێكه‌ له‌ سێ خوایه‌كه‌، وه‌ موسڵمانان وتیان به‌نده‌و پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ وته‌و بیروباوه‌ڕى حه‌قه‌ سه‌باره‌ت به‌ عیسى- صلى الله عليه وسلم - كه‌ خواى گه‌وره‌ رێنمایى كردووین بۆى [ فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ مَشْهَدِ يَوْمٍ عَظِيمٍ (٣٧) ] خوای گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رمووێ: هه‌ڕه‌شه‌و دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كافرانه‌ له‌ دیمه‌نه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ ڕۆژێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه‌ خوای گه‌وره‌ سزایان ئه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌یان كه‌ درۆ بۆ خواى گه‌وره‌ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌ڵێن منداڵى هه‌یه‌.
阿拉伯语经注:
أَسۡمِعۡ بِهِمۡ وَأَبۡصِرۡ يَوۡمَ يَأۡتُونَنَا لَٰكِنِ ٱلظَّٰلِمُونَ ٱلۡيَوۡمَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ
[ أَسْمِعْ بِهِمْ وَأَبْصِرْ يَوْمَ يَأْتُونَنَا ] ئای كه‌ بیستن و بینینیان یه‌كجار به‌هێزه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا له‌ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا كه‌ هه‌موو شتێك ئه‌بیستن و ئه‌بینن به‌ڵام سودیان پێناگه‌یه‌نێت [ لَكِنِ الظَّالِمُونَ الْيَوْمَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٣٨) ] به‌ڵام سته‌مكاران ئه‌مڕۆ له‌ دونیادا له‌ گومڕاییه‌كی ئاشكرادان و حه‌ق نابیستن و حه‌ق نابینن.
阿拉伯语经注:
وَأَنذِرۡهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡحَسۡرَةِ إِذۡ قُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ وَهُمۡ فِي غَفۡلَةٖ وَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ
[ وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الْأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ وَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (٣٩) ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: كه‌ به‌هه‌شتییه‌كان چونه‌ به‌هه‌شته‌وه‌و دۆزه‌خییه‌كان چوونه‌ دۆزه‌خه‌وه‌ مردن له‌سه‌ر شێوه‌ به‌رانێك ده‌هێنرێت و له‌ نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خ راده‌گیرێت و ده‌وترێت: ئه‌ى به‌هه‌شتییه‌كان ئایا ئه‌مه‌ ده‌ناسن؟ ده‌ڵێن به‌ڵێ مردنه‌، وه‌ به‌دۆزه‌خییه‌كان ده‌وترێت: ئایا ئه‌مه‌ ده‌ناسن؟ ده‌ڵێن: به‌ڵێ مردنه‌، فه‌رمان ده‌كرێت و سه‌رده‌بڕدرێت و ده‌وترێت: ئه‌ى به‌هه‌شتییه‌كان ئێوه‌ نه‌مرن و مردن نه‌ما، وه‌ ئه‌ى دۆزه‌خیه‌كان ئێوه‌ نه‌مرن و مردن نه‌ما، پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌: ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئاگاداریان بكه‌وه‌ له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ په‌شیمان ئه‌بنه‌وه‌ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ كاتێك كه‌ هه‌موو شتێك بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌درێ و یه‌كلا ئه‌كرێته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك بۆ به‌هه‌شت و كۆمه‌ڵێك بۆ دۆزه‌خ جیا ده‌كرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ دونیان بێئاگان وه‌ ئه‌وان ئیمان ناهێنن.
阿拉伯语经注:
إِنَّا نَحۡنُ نَرِثُ ٱلۡأَرۡضَ وَمَنۡ عَلَيۡهَا وَإِلَيۡنَا يُرۡجَعُونَ
[ إِنَّا نَحْنُ نَرِثُ الْأَرْضَ وَمَنْ عَلَيْهَا ] ئێمه‌ خۆمان ئه‌بین به‌ میراتگری زه‌وی و هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر زه‌ویدا نامێنێ، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی ئه‌بێ هه‌مووی بمرێت و دونیا به‌جێ بێلێت [ وَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ (٤٠) ] وه‌ هه‌مووشیان بۆ لای ئێمه‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت تا پاداشت یان سزایان بده‌ینه‌وه‌.
阿拉伯语经注:
وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ إِبۡرَٰهِيمَۚ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقٗا نَّبِيًّا
{گفتوگۆی نێوان ئیبراهیم پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -و باوكی} [ وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِبْرَاهِيمَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - تۆ له‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ باسی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - بۆ بت په‌رستان بكه‌ [ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَبِيًّا (٤١) ] كه‌ به‌دڵنیایى ئه‌و كه‌سێك بووه‌ كه‌ زۆر ڕاستگۆ بووه‌، یان زۆر ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ی به‌ڕاست داناوه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بووه‌.
阿拉伯语经注:
إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ يَٰٓأَبَتِ لِمَ تَعۡبُدُ مَا لَا يَسۡمَعُ وَلَا يُبۡصِرُ وَلَا يُغۡنِي عَنكَ شَيۡـٔٗا
[ إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ يَا أَبَتِ لِمَ تَعْبُدُ مَا لَا يَسْمَعُ وَلَا يُبْصِرُ ] كاتێك كه‌ به‌ (ئازه‌ر)ی باوكی فه‌رموو: ئه‌ی باوكه‌ تۆ بۆ عیباده‌ت بۆ ئه‌و بتانه‌ ئه‌كه‌ی كه‌ نه‌ هیچ شتێك ئه‌بیستن نه‌ هیچ شتێك ئه‌بینن [ وَلَا يُغْنِي عَنْكَ شَيْئًا (٤٢) ] وه‌ هیچ سوودێك به‌ تۆ ناگه‌یه‌نن.
阿拉伯语经注:
يَٰٓأَبَتِ إِنِّي قَدۡ جَآءَنِي مِنَ ٱلۡعِلۡمِ مَا لَمۡ يَأۡتِكَ فَٱتَّبِعۡنِيٓ أَهۡدِكَ صِرَٰطٗا سَوِيّٗا
[ يَا أَبَتِ إِنِّي قَدْ جَاءَنِي مِنَ الْعِلْمِ مَا لَمْ يَأْتِكَ ] ئه‌ی باوكه‌ من هه‌ندێك له‌ زانیاری و وه‌حیم بۆ هاتووه‌ له‌ لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ كه‌ بۆ تۆ نه‌هاتووه‌ [ فَاتَّبِعْنِي أَهْدِكَ صِرَاطًا سَوِيًّا (٤٣) ] بۆیه‌ تۆ شوێنی من بكه‌وه‌ هیدایه‌تت ئه‌ده‌م بۆ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌.
阿拉伯语经注:
يَٰٓأَبَتِ لَا تَعۡبُدِ ٱلشَّيۡطَٰنَۖ إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ كَانَ لِلرَّحۡمَٰنِ عَصِيّٗا
[ يَا أَبَتِ لَا تَعْبُدِ الشَّيْطَانَ ] ئه‌ی باوكه‌ تۆ شه‌یتان مه‌په‌رسته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رستنی بته‌كان گوێڕایه‌ڵی كردنی شه‌یتانه‌و په‌رستنی شه‌یتانه‌ [ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلرَّحْمَنِ عَصِيًّا (٤٤) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی شه‌یتان سه‌رپێچی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ی كرد.
阿拉伯语经注:
يَٰٓأَبَتِ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٞ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيۡطَٰنِ وَلِيّٗا
[ يَا أَبَتِ إِنِّي أَخَافُ أَنْ يَمَسَّكَ عَذَابٌ مِنَ الرَّحْمَنِ ] ئه‌ی باوكه‌ من له‌وه‌ ئه‌ترسێم كه‌ له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگارو خوای به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌وه‌ سزایه‌كی به‌ئێش و ئازارت پێ بگات [ فَتَكُونَ لِلشَّيْطَانِ وَلِيًّا (٤٥) ] به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ دۆست و خۆشه‌ویستی شه‌یتانی.
阿拉伯语经注:
قَالَ أَرَاغِبٌ أَنتَ عَنۡ ءَالِهَتِي يَٰٓإِبۡرَٰهِيمُۖ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ لَأَرۡجُمَنَّكَۖ وَٱهۡجُرۡنِي مَلِيّٗا
[ قَالَ أَرَاغِبٌ أَنْتَ عَنْ آلِهَتِي يَا إِبْرَاهِيمُ ] باوكی وتی: ئه‌ی ئیبراهیم ئایا تۆ پشت له‌ خواكانی من هه‌ڵئه‌كه‌یت و وازیان لێ دێنی [ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهِ لَأَرْجُمَنَّكَ ] ئه‌گه‌ر واز له‌م قسانه‌ نه‌هێنی ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایى ڕه‌جم و به‌رد بارانت ئه‌كه‌م [ وَاهْجُرْنِي مَلِيًّا (٤٦) ] وه‌ ماوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر لێم دووركه‌وه‌ به‌ سه‌لامه‌تى پێش ئه‌وه‌ى سزات بده‌م.
阿拉伯语经注:
قَالَ سَلَٰمٌ عَلَيۡكَۖ سَأَسۡتَغۡفِرُ لَكَ رَبِّيٓۖ إِنَّهُۥ كَانَ بِي حَفِيّٗا
[ قَالَ سَلَامٌ عَلَيْكَ ] ئیبراهیم - صلى الله عليه وسلم - وتی: ئه‌ی باوكه‌ سڵاوت لێ بێت و تۆ سه‌لامه‌تیت و له‌ لایه‌ن منه‌وه‌ توشى خراپه‌و ئازار نابیت له‌به‌ر رێزى باوكایه‌تى [ سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّي ] ئه‌بێ داوای لێ خۆشبوونت بۆ بكه‌م له‌ په‌روه‌ردگارم [ إِنَّهُ كَانَ بِي حَفِيًّا (٤٧) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ زۆر چاكه‌كاره‌ له‌گه‌ڵ منداو بایه‌خم پێ ده‌دات و دوعاكانم قه‌بوڵ ده‌كات، (ئه‌مه‌ كاتێك بوو كه‌ نه‌یزانی باوكی له‌سه‌ر كوفر ئه‌مرێ و به‌كافری ئه‌مرێ دواتر لێی په‌شیمان بووه‌وه‌، چونكه‌ دروست نیه‌ داواى لێخۆشبوون بۆ كافران بكرێت).
阿拉伯语经注:
وَأَعۡتَزِلُكُمۡ وَمَا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَأَدۡعُواْ رَبِّي عَسَىٰٓ أَلَّآ أَكُونَ بِدُعَآءِ رَبِّي شَقِيّٗا
[ وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] وه‌ لێتان دوور ئه‌كه‌ومه‌وه‌ له‌ خۆتان و له‌و شتانه‌ی كه‌ ئێوه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یپه‌رستن [ وَأَدْعُو رَبِّي ] وه‌ من به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌م [ عَسَى أَلَّا أَكُونَ بِدُعَاءِ رَبِّي شَقِيًّا (٤٨) ] به‌دڵنیایى من بێئومێد نابم له‌ دوعاو پاڕانه‌وه‌م، یاخود له‌ په‌رستنى خوای گه‌وره‌.
阿拉伯语经注:
فَلَمَّا ٱعۡتَزَلَهُمۡ وَمَا يَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَهَبۡنَا لَهُۥٓ إِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَۖ وَكُلّٗا جَعَلۡنَا نَبِيّٗا
[ فَلَمَّا اعْتَزَلَهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] كاتێك كه‌ لێیان دووركه‌وته‌وه‌و زه‌وییه‌كه‌یانی به‌جێهێشت و كۆچی كرد له‌ پێناو خواى گه‌وره‌ بۆ (بیت المقدس) [ وَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ ] خوای گه‌وره‌ ئیسحاقی پێ به‌خشی [ وَيَعْقُوبَ ] وه‌ یه‌عقوبیش كه‌ كوڕی ئیسحاق بوو دواتر ئه‌ویشی به‌ ئیسحاق به‌خشی [ وَكُلًّا جَعَلْنَا نَبِيًّا (٤٩) ] وه‌ هه‌موویانی كرد به‌ پێغه‌مبه‌رو ئیبراهیم - صلى الله عليه وسلم - چاوڕۆشنا بوو پێیان.
阿拉伯语经注:
وَوَهَبۡنَا لَهُم مِّن رَّحۡمَتِنَا وَجَعَلۡنَا لَهُمۡ لِسَانَ صِدۡقٍ عَلِيّٗا
[ وَوَهَبْنَا لَهُمْ مِنْ رَحْمَتِنَا ] وه‌ له‌ ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆمان پێغه‌مبه‌رایه‌تی و ماڵ و منداڵ و كتابمان پێ به‌خشین [ وَجَعَلْنَا لَهُمْ لِسَانَ صِدْقٍ عَلِيًّا (٥٠) ] وه‌ زمانی ڕاستگۆی به‌رزمان پێ به‌خشین، واته‌: له‌سه‌ر زمانی به‌نده‌كان به‌ باشه‌ باس ده‌كرێن.
阿拉伯语经注:
وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مُوسَىٰٓۚ إِنَّهُۥ كَانَ مُخۡلَصٗا وَكَانَ رَسُولٗا نَّبِيّٗا
[ وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ مُوسَى ] وه‌ هه‌ر له‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - باسی موسى پێغه‌مبه‌ریان - صلى الله عليه وسلم - بۆ بكه‌ [ إِنَّهُ كَانَ مُخْلَصًا ] به‌دڵنیایى ئه‌و كه‌سێك بووه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵیبژاردووه‌و دڵسۆزو نیازپاك بووه‌ له‌ په‌رستندا [ وَكَانَ رَسُولًا نَبِيًّا (٥١) ] وه‌ كه‌سێك بووه‌ كه‌ ره‌سول و نه‌بی و پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌ بووه‌.
阿拉伯语经注:
وَنَٰدَيۡنَٰهُ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ ٱلۡأَيۡمَنِ وَقَرَّبۡنَٰهُ نَجِيّٗا
[ وَنَادَيْنَاهُ مِنْ جَانِبِ الطُّورِ الْأَيْمَنِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ لای ڕاستی كێوی (طور)ه‌وه‌ بانگی له‌ موسى - صلى الله عليه وسلم - كرد (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ قسه‌ ده‌كات و سیفه‌تى قسه‌ كردنى هه‌یه‌) [ وَقَرَّبْنَاهُ نَجِيًّا (٥٢) ] وه‌ له‌ خۆمان نزیكمان كرده‌وه‌و موناجاتمان له‌گه‌ڵدا كرد تا قسه‌ی خوای گه‌وره‌ی بیست.
阿拉伯语经注:
وَوَهَبۡنَا لَهُۥ مِن رَّحۡمَتِنَآ أَخَاهُ هَٰرُونَ نَبِيّٗا
[ وَوَهَبْنَا لَهُ مِنْ رَحْمَتِنَا أَخَاهُ هَارُونَ نَبِيًّا (٥٣) ] وه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خۆمان براكه‌یشی كه‌ هارون بوو كردمان به‌ پێغه‌مبه‌ر كاتێك كه‌ داوای كردو تكاى له‌ خواى گه‌وره‌ كرد كه‌ هارونم له‌گه‌ڵدا بنێره‌و بیكه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر (هیچ كه‌سێك له‌ دونیادا شه‌فاعه‌ت و تكاى باشترو گه‌وره‌ترى بۆ كه‌س نه‌كردووه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ موسى بۆ هارونى براى كردو خواى گه‌وره‌ كردى به‌ پێغه‌مبه‌ر).
阿拉伯语经注:
وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ إِسۡمَٰعِيلَۚ إِنَّهُۥ كَانَ صَادِقَ ٱلۡوَعۡدِ وَكَانَ رَسُولٗا نَّبِيّٗا
[ وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِسْمَاعِيلَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - له‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ باسی ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ریش - صلى الله عليه وسلم - بۆ خه‌ڵكی بكه‌ [ إِنَّهُ كَانَ صَادِقَ الْوَعْدِ ] به‌ دڵنیایى ئه‌و كه‌سێك بووه‌ كه‌ له‌ وه‌عدو به‌ڵێنه‌كانیدا ڕاستگۆ بووه‌و هیچ به‌ڵێنێكى نه‌داوه‌ ئیلا بردۆتیه‌سه‌ر (هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وابوونه‌ به‌ڵام ئه‌م زیاتر په‌یوه‌ست بووه‌ پێوه‌ی بۆیه‌ به‌ تایبه‌ت باسكراوه‌) [ وَكَانَ رَسُولًا نَبِيًّا (٥٤) ] وه‌ پێغه‌مبه‌ری نێردراوی خوای گه‌وره‌ بووه‌.
阿拉伯语经注:
وَكَانَ يَأۡمُرُ أَهۡلَهُۥ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ وَكَانَ عِندَ رَبِّهِۦ مَرۡضِيّٗا
[ وَكَانَ يَأْمُرُ أَهْلَهُ بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ ] وه‌ فه‌رمانی ئه‌كرد به‌ كه‌سوكاری یان به‌ خه‌ڵكی به‌تێكڕا به‌ نوێژ كردن و به‌ زه‌كات دان [ وَكَانَ عِنْدَ رَبِّهِ مَرْضِيًّا (٥٥) ] وه‌ له‌ لای خوای گه‌وره‌ش كه‌سێك بووه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ لێی ڕازی بووه‌.
阿拉伯语经注:
وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ إِدۡرِيسَۚ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقٗا نَّبِيّٗا
[ وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِدْرِيسَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - له‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ باسی ئیدریس پێغه‌مبه‌ریش - صلى الله عليه وسلم - بۆ خه‌ڵكی بكه‌ [ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَبِيًّا (٥٦) ] به‌ دڵنیایى ئه‌ویش زۆر ڕاستگۆ بووه‌ وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌ بووه‌.
阿拉伯语经注:
وَرَفَعۡنَٰهُ مَكَانًا عَلِيًّا
[ وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا (٥٧) ] وه‌ به‌رزمان كردۆته‌وه‌و پله‌و پایه‌ی به‌رزمان پێ به‌خشیووه‌ كه‌ له‌ ئاسمانی چواره‌مه‌، یاخود پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیووه‌، یاخود له‌به‌هه‌شتدا پله‌مان به‌رز كردۆته‌وه‌.
阿拉伯语经注:
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ مِن ذُرِّيَّةِ ءَادَمَ وَمِمَّنۡ حَمَلۡنَا مَعَ نُوحٖ وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡرَٰٓءِيلَ وَمِمَّنۡ هَدَيۡنَا وَٱجۡتَبَيۡنَآۚ إِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُ ٱلرَّحۡمَٰنِ خَرُّواْۤ سُجَّدٗاۤ وَبُكِيّٗا۩
[ أُولَئِكَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ] ئه‌مانه‌ كه‌سانێكن كه‌ خوای گه‌وره‌ نیعمه‌تی خۆی ڕژاندووه‌ به‌سه‌ریاندا [ مِنَ النَّبِيِّينَ مِنْ ذُرِّيَّةِ آدَمَ ] له‌ پێغه‌مبه‌ران له‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م [ وَمِمَّنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ ] وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ نوحدا - صلى الله عليه وسلم - له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌ هه‌ڵمانگرتن [ وَمِنْ ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ ] وه‌ له‌ نه‌وه‌ی ئیبراهیم - صلى الله عليه وسلم - [ وَإِسْرَائِيلَ ] وه‌ ئیسرائیل، واته‌: یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - [ وَمِمَّنْ هَدَيْنَا وَاجْتَبَيْنَا ] وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هیدایه‌تمان داون بۆ ئیسلام وه‌ هه‌ڵمان بژاردوون و كردوومانن به‌ پێغه‌مبه‌ر [ إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُ الرَّحْمَنِ خَرُّوا سُجَّدًا وَبُكِيًّا (٥٨) ] ئه‌مانه‌ كاتێك ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا ئه‌خوێندرێته‌وه‌ ئه‌چنه‌ كڕنوش به‌ گریانه‌وه‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن و له‌ ترسی خوای گه‌وره‌دا ده‌ست به‌ گریان ئه‌كه‌ن.
阿拉伯语经注:
۞ فَخَلَفَ مِنۢ بَعۡدِهِمۡ خَلۡفٌ أَضَاعُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَٱتَّبَعُواْ ٱلشَّهَوَٰتِۖ فَسَوۡفَ يَلۡقَوۡنَ غَيًّا
[ فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ ] له‌ پاش ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ باشانه‌ و شوێن كه‌وتووه‌ چاكه‌كانیان كه‌سانێكی خراپ هاتن [ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ ] كه‌ نوێژه‌كانیان فه‌وتاندو ئه‌نجامیان نه‌دا، یان له‌سه‌ر شێوازی خۆی نه‌یان ئه‌كرد، یان له‌ كاتى خۆیدا نه‌یانده‌كرد [ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ ] وه‌ شوێنی هه‌واو ئاره‌زوو شته‌ حه‌رامه‌كان كه‌وتن [ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا (٥٩) ] ئه‌وانه‌ تووشی شه‌ڕو خراپه‌و زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌بن.
阿拉伯语经注:
إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَأُوْلَٰٓئِكَ يَدۡخُلُونَ ٱلۡجَنَّةَ وَلَا يُظۡلَمُونَ شَيۡـٔٗا
[ إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ] ته‌نها كه‌سانێك نه‌بێت كه‌ ته‌وبه‌ بكه‌ن و ئیمان بێنن و كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ فَأُولَئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ ] ئا ئه‌مانه‌ ئه‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌، چونكه‌ ته‌وبه‌ كردن تاوانى پێشتر ناهێڵێت و ده‌یسڕێته‌وه‌ [ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْئًا (٦٠) ] وه‌ هیچ زوڵم و سته‌میان لێ ناكرێ و پاداشتیان لێ كه‌م ناكرێته‌وه‌.
阿拉伯语经注:
جَنَّٰتِ عَدۡنٍ ٱلَّتِي وَعَدَ ٱلرَّحۡمَٰنُ عِبَادَهُۥ بِٱلۡغَيۡبِۚ إِنَّهُۥ كَانَ وَعۡدُهُۥ مَأۡتِيّٗا
[ جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدَ الرَّحْمَنُ عِبَادَهُ بِالْغَيْبِ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌یانخاته‌ به‌هه‌شتانێكه‌وه‌ كه‌ شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی به‌ به‌نده‌كانی داوه‌ كه‌ به‌ غه‌یب ئیمانیان پێی هێناوه‌و نه‌یانبینیوه‌ [ إِنَّهُ كَانَ وَعْدُهُ مَأْتِيًّا (٦١) ] به‌ دڵنیایى هه‌ر به‌ڵێنێكیش كه‌ خوای گه‌وره‌ بیدات دێته‌جێ.
阿拉伯语经注:
لَّا يَسۡمَعُونَ فِيهَا لَغۡوًا إِلَّا سَلَٰمٗاۖ وَلَهُمۡ رِزۡقُهُمۡ فِيهَا بُكۡرَةٗ وَعَشِيّٗا
[ لَا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا إِلَّا سَلَامًا ] له‌ناو به‌هه‌شتیشدا هیچ قسه‌یه‌كی پڕوپووچ و بێ مانا نابیستن ته‌نها سه‌لام نه‌بێ كه‌ سه‌لام له‌ یه‌كتری ئه‌كه‌ن، یاخود فریشته‌كان سه‌لامیان لێ ئه‌كه‌ن [ وَلَهُمْ رِزْقُهُمْ فِيهَا بُكْرَةً وَعَشِيًّا (٦٢) ] وه‌ هه‌موو به‌یانیان و ئێوارانێك ڕزق و ڕۆزی خۆیان پێ ئه‌درێ (هه‌رچه‌نده‌ له‌به‌هه‌شتدا شه‌و ورۆژ نیه‌و ژیانێكى هه‌میشه‌ییه‌و نورو روناكیه‌و هه‌موو كات له‌ نازو نیعمه‌تدان).
阿拉伯语经注:
تِلۡكَ ٱلۡجَنَّةُ ٱلَّتِي نُورِثُ مِنۡ عِبَادِنَا مَن كَانَ تَقِيّٗا
[ تِلْكَ الْجَنَّةُ الَّتِي نُورِثُ مِنْ عِبَادِنَا مَنْ كَانَ تَقِيًّا (٦٣) ] ئا ئه‌مه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌یه‌ كه‌ به‌نده‌كانی خۆمان ئه‌كه‌ین به‌ میراتگری و ئه‌یانخه‌ینه‌ ناوى ئه‌وانه‌ی ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و له‌ خوای گه‌وره‌ بترسێن.
阿拉伯语经注:
وَمَا نَتَنَزَّلُ إِلَّا بِأَمۡرِ رَبِّكَۖ لَهُۥ مَا بَيۡنَ أَيۡدِينَا وَمَا خَلۡفَنَا وَمَا بَيۡنَ ذَٰلِكَۚ وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيّٗا
[ وَمَا نَتَنَزَّلُ إِلَّا بِأَمْرِ رَبِّكَ ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌ جبریلى فه‌رموو: چى رێگریت ده‌كات و بۆ له‌وه‌ زیاتر سه‌ردانمان ناكه‌یت؟ خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: جبریل ئه‌فه‌رمووێ: وه‌ ئێمه‌ به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگار نه‌بێ ناتوانین دابه‌زین و بێین بۆ لای تۆ ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - [ لَهُ مَا بَيْنَ أَيْدِينَا وَمَا خَلْفَنَا وَمَا بَيْنَ ذَلِكَ ] وه‌ له‌ پێش و پاشی خۆمانه‌وه‌ وه‌ له‌و نێوانه‌یشه‌وه‌ به‌ ئه‌مری خوای گه‌وره‌ دائه‌به‌زین، یاخود بۆ كارى دونیاو قیامه‌ت و نێوانیشیان به‌ فه‌رمانى خواى گه‌وره‌ داده‌به‌زین [ وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا (٦٤) ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: (ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ حه‌ڵاڵى كردووه‌ ئه‌وه‌ حه‌ڵاڵه‌، وه‌ ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ حه‌رامى كردووه‌ ئه‌وه‌ حه‌رامه‌، وه‌ ئه‌وه‌یشى لێى بێده‌نگ بووه‌ ئه‌وه‌ لێى بوراوه‌و له‌ خواى گه‌وره‌ى وه‌ربگرن، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ هیچ شتێك له‌ بیر ناكات) پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌: كه‌ جبریل ئه‌فه‌رمووێ: كاتێك كه‌ ئێمه‌ دوابكه‌وین یان وه‌حی له‌ تۆ دوابكه‌وێ ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ خوای گه‌وره‌ تۆی له‌بیر كردبێ، نه‌خێر خوای گه‌وره‌ هیچ شتێك له‌بیر ناكات.
阿拉伯语经注:
رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا فَٱعۡبُدۡهُ وَٱصۡطَبِرۡ لِعِبَٰدَتِهِۦۚ هَلۡ تَعۡلَمُ لَهُۥ سَمِيّٗا
[ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ] خوای گه‌وره‌ په‌روه‌ردگارو هه‌ڵسوڕێنه‌رو خاوه‌نی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی نێوانیانه‌ [ فَاعْبُدْهُ وَاصْطَبِرْ لِعِبَادَتِهِ ] تۆ عیباده‌تی ئه‌و خوایه‌ بكه‌، وه‌ ئارامگرو دامه‌زراو به‌ له‌سه‌ر عیباده‌تی خوا [ هَلْ تَعْلَمُ لَهُ سَمِيًّا (٦٥) ] ئایا ئه‌زانی خوای گه‌وره‌ هاوشێوه‌یه‌كی هه‌بێ و كه‌سێك هه‌بێ وه‌كو خوای گه‌وره‌ بێت؟، واته‌: خوای گه‌وره‌ بێ شه‌ریكه‌، یان كه‌س نیه‌ ناوى الرحمن بێت جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌.
阿拉伯语经注:
وَيَقُولُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَءِذَا مَا مِتُّ لَسَوۡفَ أُخۡرَجُ حَيًّا
[ وَيَقُولُ الْإِنْسَانُ أَإِذَا مَا مِتُّ لَسَوْفَ أُخْرَجُ حَيًّا (٦٦) ] وه‌ كافرو بێباوه‌ڕان ئه‌ڵێن ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ مردین دووباره‌ زیندوو ئه‌كرێینه‌وه‌و له‌ناو گۆڕه‌كان ده‌رئه‌كرێین.
阿拉伯语经注:
أَوَلَا يَذۡكُرُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَنَّا خَلَقۡنَٰهُ مِن قَبۡلُ وَلَمۡ يَكُ شَيۡـٔٗا
[ أَوَلَا يَذْكُرُ الْإِنْسَانُ أَنَّا خَلَقْنَاهُ مِنْ قَبْلُ وَلَمْ يَكُ شَيْئًا (٦٧) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئایا مرۆڤ ئه‌وه‌ی له‌یادچووه‌و بیری ئه‌وه‌ی نیه‌ كه‌ ئێمه‌ دروستمان كردووه‌ له‌ پێشترا كه‌ هیچ شتێك نه‌بووه‌ له‌ عه‌ده‌مه‌وه‌ دروستمان كردووه‌.
阿拉伯语经注:
فَوَرَبِّكَ لَنَحۡشُرَنَّهُمۡ وَٱلشَّيَٰطِينَ ثُمَّ لَنُحۡضِرَنَّهُمۡ حَوۡلَ جَهَنَّمَ جِثِيّٗا
[ فَوَرَبِّكَ لَنَحْشُرَنَّهُمْ وَالشَّيَاطِينَ ] خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات سوێند بێت به‌ په‌روه‌ردگارت ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - هه‌موویان له‌ گۆڕه‌كانیان ده‌رئه‌كه‌ین و زیندوویان ئه‌كه‌ینه‌وه‌ وه‌ ئه‌و شه‌یتانانه‌ش كه‌ ئه‌مانیان له‌ خشته‌ بردووه‌ [ ثُمَّ لَنُحْضِرَنَّهُمْ حَوْلَ جَهَنَّمَ جِثِيًّا (٦٨) ] پاشان ئاماده‌یان ده‌كه‌ین له‌ ده‌وروبه‌ری دۆزه‌خ له‌سه‌ر چۆكیان ئه‌بێ له‌و دیمه‌نه‌ سه‌ختانه‌دا ڕابوه‌ستن.
阿拉伯语经注:
ثُمَّ لَنَنزِعَنَّ مِن كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمۡ أَشَدُّ عَلَى ٱلرَّحۡمَٰنِ عِتِيّٗا
[ ثُمَّ لَنَنْزِعَنَّ مِنْ كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمْ أَشَدُّ عَلَى الرَّحْمَنِ عِتِيًّا (٦٩) ] پاشان له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵ و گروپ و دینێك ئه‌وانه‌یان كه‌ زۆر سه‌ركه‌ش بوونه‌و سه‌ركرده‌یان بوونه‌ ئه‌وان جیا ئه‌كه‌ینه‌وه‌و سزایان سه‌ختتر ئه‌بێ.
阿拉伯语经注:
ثُمَّ لَنَحۡنُ أَعۡلَمُ بِٱلَّذِينَ هُمۡ أَوۡلَىٰ بِهَا صِلِيّٗا
[ ثُمَّ لَنَحْنُ أَعْلَمُ بِالَّذِينَ هُمْ أَوْلَى بِهَا صِلِيًّا (٧٠) ] پاشان ئێمه‌ خۆمان زاناترین به‌وانه‌ی كه‌ كێ زیاتر شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بچێته‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ بسووتێ.
阿拉伯语经注:
وَإِن مِّنكُمۡ إِلَّا وَارِدُهَاۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتۡمٗا مَّقۡضِيّٗا
[ وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا ] وه‌ هیچ كه‌سێك له‌ ئێوه‌ نیه‌ ئیلا ئه‌بێ به‌سه‌ر پردی (سيراط) دا تێپه‌ڕێ و بچێته‌ سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ [ كَانَ عَلَى رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا (٧١) ] ئه‌مه‌ كارێكه‌و بڕاوه‌ته‌وه‌و كۆتایی هاتووه‌و خوای گه‌وره‌ بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌.
阿拉伯语经注:
ثُمَّ نُنَجِّي ٱلَّذِينَ ٱتَّقَواْ وَّنَذَرُ ٱلظَّٰلِمِينَ فِيهَا جِثِيّٗا
[ ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا ] پاشان ئه‌وانه‌ی ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و له‌ خوای گه‌وره‌ ترساون و خۆیان له‌ تاوان پاراستووه‌ ئه‌وانه‌ ڕزگار ئه‌كه‌ین و له‌سه‌ر پرده‌كه‌ ده‌یانپه‌ڕێنینه‌وه‌ [ وَنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا (٧٢) ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ سته‌مكار بوونه‌و سته‌میان له‌ خۆیان كردووه‌ به‌ كوفر كردن و هاوبه‌شبڕیاردان له‌سه‌ر چۆكیان فڕێ ئه‌درێنه‌ دۆزه‌خه‌وه‌.
阿拉伯语经注:
وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَيُّ ٱلۡفَرِيقَيۡنِ خَيۡرٞ مَّقَامٗا وَأَحۡسَنُ نَدِيّٗا
[ وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ ] وه‌ كاتێك كه‌ ئایه‌ته‌ ڕوون و ئاشكراكانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێندرێته‌وه‌ [ قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا أَيُّ الْفَرِيقَيْنِ خَيْرٌ مَقَامًا ] كافران به‌ باوه‌ڕداران ئه‌ڵێن: ئایا ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه‌: موسڵمانان و كافران كامیان پله‌و پایه‌یان له‌ناو خه‌ڵكدا باشتره‌و ناودارترن و پشتیوانیان زۆرتره‌ [ وَأَحْسَنُ نَدِيًّا (٧٣) ] وه‌ كامیان نادی و شوێنی كۆبوونه‌وه‌یان قه‌ڵه‌باڵغتره‌و خه‌ڵكیان زیاتر به‌دواوه‌یه‌.
阿拉伯语经注:
وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّن قَرۡنٍ هُمۡ أَحۡسَنُ أَثَٰثٗا وَرِءۡيٗا
[ وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنْ قَرْنٍ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: له‌ پێش ئه‌مانه‌ چه‌نده‌ها ئوممه‌تان و كۆمه‌ڵانی ترمان له‌ناو بردووه‌ [ هُمْ أَحْسَنُ أَثَاثًا وَرِئْيًا (٧٤) ] كه‌ ئه‌و ئوممه‌تانه‌ی تر شتومه‌كی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانیان له‌مان جوانترو زیاترو بینراوتریش بوون.
阿拉伯语经注:
قُلۡ مَن كَانَ فِي ٱلضَّلَٰلَةِ فَلۡيَمۡدُدۡ لَهُ ٱلرَّحۡمَٰنُ مَدًّاۚ حَتَّىٰٓ إِذَا رَأَوۡاْ مَا يُوعَدُونَ إِمَّا ٱلۡعَذَابَ وَإِمَّا ٱلسَّاعَةَ فَسَيَعۡلَمُونَ مَنۡ هُوَ شَرّٞ مَّكَانٗا وَأَضۡعَفُ جُندٗا
[ قُلْ مَنْ كَانَ فِي الضَّلَالَةِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌ر كه‌سێك له‌ گومڕاییدا بێت [ فَلْيَمْدُدْ لَهُ الرَّحْمَنُ مَدًّا ] ئه‌وا خوای گه‌وره‌ بۆی درێژ ئه‌كاته‌وه‌ له‌ گومڕایی خۆی بمێنێته‌وه‌ [ حَتَّى إِذَا رَأَوْا مَا يُوعَدُونَ ] به‌ڵام تا كاتێك ئه‌زانن ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت به‌چاوی خۆیان ئه‌یبینن [ إِمَّا الْعَذَابَ ] یان ئه‌وه‌تا سزایه‌ له‌ دونیا خوای گه‌وره‌ سزایان ئه‌دات یان سزای قیامه‌ت [ وَإِمَّا السَّاعَةَ ] یان له‌ناكاو قیامه‌ت دێت [ فَسَيَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ شَرٌّ مَكَانًا ] له‌و كاته‌دا له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌زانن كێ پله‌و پایه‌ی خراپتره‌ [ وَأَضْعَفُ جُنْدًا (٧٥) ] وه‌ كێ سه‌ربازانی لاوازتره‌ كه‌ له‌ دونیا ئه‌وان شانازیان به‌و شتانه‌ ئه‌كرد به‌سه‌ر ئیمانداران.
阿拉伯语经注:
وَيَزِيدُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱهۡتَدَوۡاْ هُدٗىۗ وَٱلۡبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّٰلِحَٰتُ خَيۡرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابٗا وَخَيۡرٞ مَّرَدًّا
[ وَيَزِيدُ اللَّهُ الَّذِينَ اهْتَدَوْا هُدًى ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌هلی هیدایه‌ت بوونه‌ زیاتر هیدایه‌تیان ئه‌دات [ وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِنْدَ رَبِّكَ ثَوَابًا ] وه‌ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ئه‌مێننه‌وه‌ له‌ چاكه‌كان له‌ زیكر كردن (سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر) یاخود نوێژه‌ جه‌ماعه‌ته‌كان، یان هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی چاك ئه‌وانه‌ باشتره‌ كه‌ مرۆڤـ بیكات و لای خوای گه‌وره‌ پاداشتی باشتره‌ [ وَخَيْرٌ مَرَدًّا (٧٦) ] وه‌ باشترین سه‌ره‌نجامه‌ كه‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆی.
阿拉伯语经注:
أَفَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي كَفَرَ بِـَٔايَٰتِنَا وَقَالَ لَأُوتَيَنَّ مَالٗا وَوَلَدًا
{گومانی بێ‌ بنەمای كافران} [ أَفَرَأَيْتَ الَّذِي كَفَرَ بِآيَاتِنَا وَقَالَ لَأُوتَيَنَّ مَالًا وَوَلَدًا (٧٧) ] (خه‌ببابی كوڕی ئه‌ڕه‌ت) قه‌رزی له‌سه‌ر (عاصی كوڕی وائیل) بوو كه‌ چوو قه‌رزه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه‌ وتی: تا كوفر به‌ محمد - صلى الله عليه وسلم - نه‌كه‌ی ناتده‌مه‌وه‌، ئه‌میش وتی: سوێند به‌ خواى گه‌وره‌ كوفری پێ ناكه‌م تا نه‌مریت و زیندوو نه‌بیته‌وه‌، ئه‌ویش وتی: ئه‌گه‌ر بمرم و زیندوو ببمه‌وه‌ ئه‌وه‌ ماڵ و منداڵم یه‌كجار زۆره‌و له‌گه‌ڵمدا دێت و فریام ئه‌كه‌وێ و له‌وێ ده‌تده‌مه‌وه‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئایا هه‌واڵم پێ ناده‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ كوفری كرد به‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ وه‌ وتی: ئه‌گه‌ر له‌ قیامه‌تدا زیندوو بوونه‌وه‌ هه‌بێ ئه‌وا من ماڵ و منداڵم زۆره‌و له‌وێ فریام ئه‌كه‌وێ.
阿拉伯语经注:
أَطَّلَعَ ٱلۡغَيۡبَ أَمِ ٱتَّخَذَ عِندَ ٱلرَّحۡمَٰنِ عَهۡدٗا
[ أَطَّلَعَ الْغَيْبَ أَمِ اتَّخَذَ عِنْدَ الرَّحْمَنِ عَهْدًا (٧٨) ] ئایا ئه‌مه‌ غه‌یب و قیامه‌تی بینیوه‌؟ یان به‌ڵێنی له‌ خوای گه‌وره‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ ماڵ و منداڵه‌كه‌ی له‌وێ فریای بكه‌وێ.
阿拉伯语经注:
كَلَّاۚ سَنَكۡتُبُ مَا يَقُولُ وَنَمُدُّ لَهُۥ مِنَ ٱلۡعَذَابِ مَدّٗا
[ كَلَّا سَنَكْتُبُ مَا يَقُولُ ] نه‌خێر شتی وا نیه‌و ئه‌و قسانه‌ی هه‌مووی ئه‌نووسین و ئه‌یپارێزین [ وَنَمُدُّ لَهُ مِنَ الْعَذَابِ مَدًّا (٧٩) ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا سزای بۆ زیاد ئه‌كه‌ین.
阿拉伯语经注:
وَنَرِثُهُۥ مَا يَقُولُ وَيَأۡتِينَا فَرۡدٗا
[ وَنَرِثُهُ مَا يَقُولُ ] وه‌ ئه‌یمرێنین وه‌ ماڵ و منداڵ له‌گه‌ڵ خۆیدا نابات و به‌ جێى دێلێت و كه‌سانێك ئه‌بن به‌ میراتگری [ وَيَأْتِينَا فَرْدًا (٨٠) ] وه‌ ئه‌و به‌ ته‌نها خۆی دێت و به‌ ته‌نها زیندوو ئه‌كرێته‌وه‌و كه‌سی له‌گه‌ڵدا نابێت.
阿拉伯语经注:
وَٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةٗ لِّيَكُونُواْ لَهُمۡ عِزّٗا
[ وَاتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ آلِهَةً لِيَكُونُوا لَهُمْ عِزًّا (٨١) ] ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ كۆمه‌ڵێك خوایان بۆ خۆیان بڕیار دابوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خوایانه‌ سه‌ریان بخه‌ن و تكایان بۆ بكه‌ن له‌ قیامه‌ت.
阿拉伯语经注:
كَلَّاۚ سَيَكۡفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمۡ وَيَكُونُونَ عَلَيۡهِمۡ ضِدًّا
[ كَلَّا ] نه‌خێر شتی وا نیه‌و ناتوانن شه‌فاعه‌تیان بۆ بكه‌ن [ سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ ] ئه‌وانه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت كوفر ئه‌كه‌ن به‌ عیباده‌تی ئه‌وان و ئه‌ڵێن: بۆ ئێمه‌تان كرده‌ شه‌ریك بۆ خوا [ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا (٨٢) ] وه‌ ئه‌بن به‌ دوژمنیان و دژیان ڕائه‌وه‌ستن.
阿拉伯语经注:
أَلَمۡ تَرَ أَنَّآ أَرۡسَلۡنَا ٱلشَّيَٰطِينَ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ تَؤُزُّهُمۡ أَزّٗا
{ سزاى كافران} [ أَلَمْ تَرَ أَنَّا أَرْسَلْنَا الشَّيَاطِينَ عَلَى الْكَافِرِينَ تَؤُزُّهُمْ أَزًّا (٨٣) ] ئایا نابینی ئێمه‌ شه‌یتانه‌كان ئه‌نێرین بۆ سه‌ر كافران و زاڵیان ئه‌كه‌ین به‌سه‌ریانداو شه‌یتانه‌كانن كه‌ كافران ئه‌جوولێنن بۆ تاوان و سه‌رپێچی و له‌ خشته‌یان ده‌بن و فریویان ده‌ده‌ن.
阿拉伯语经注:
فَلَا تَعۡجَلۡ عَلَيۡهِمۡۖ إِنَّمَا نَعُدُّ لَهُمۡ عَدّٗا
[ فَلَا تَعْجَلْ عَلَيْهِمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - په‌له‌ مه‌كه‌ له‌سزادانیان [ إِنَّمَا نَعُدُّ لَهُمْ عَدًّا (٨٤) ] ئێمه‌ ڕۆژگارو مانگ و ساڵیان بۆ ئه‌ژمێرین تا ئه‌گاته‌ كۆتایی ته‌مه‌نیان.
阿拉伯语经注:
يَوۡمَ نَحۡشُرُ ٱلۡمُتَّقِينَ إِلَى ٱلرَّحۡمَٰنِ وَفۡدٗا
[ يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَنِ وَفْدًا (٨٥) ] له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ی كردووه‌ كۆیان ئه‌كه‌ینه‌وه‌و به‌ره‌و لای خوای گه‌وره‌ دێن و بۆ به‌هه‌شته‌كه‌ی خوا به‌ڕێ ئه‌خرێن.
阿拉伯语经注:
وَنَسُوقُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ إِلَىٰ جَهَنَّمَ وِرۡدٗا
[ وَنَسُوقُ الْمُجْرِمِينَ إِلَى جَهَنَّمَ وِرْدًا (٨٦) ] وه‌ خراپه‌كارانیش به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێ ئه‌كرێن به‌ تینووێتی.
阿拉伯语经注:
لَّا يَمۡلِكُونَ ٱلشَّفَٰعَةَ إِلَّا مَنِ ٱتَّخَذَ عِندَ ٱلرَّحۡمَٰنِ عَهۡدٗا
[ لَا يَمْلِكُونَ الشَّفَاعَةَ ] كه‌س نیه‌ شه‌فاعه‌تیان بۆ بكات [ إِلَّا مَنِ اتَّخَذَ عِنْدَ الرَّحْمَنِ عَهْدًا (٨٧) ] ئیلا ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ لای خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی هه‌بێ ئه‌وانه‌ ئه‌توانن شه‌فاعه‌ت بكه‌ن، واته‌: ئه‌هلی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستان كه‌ شه‌ریكیان بۆ خوا دانه‌ناوه‌و خوا لێیان ڕازیه‌ له‌پاش رێگه‌ پێدانى خواى گه‌وره‌ ئه‌توانن شه‌فاعه‌ت بكه‌ن.
阿拉伯语经注:
وَقَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَلَدٗا
{ كافران منداڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن!} [ وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَنُ وَلَدًا (٨٨) ] وه‌ كافران وتیان: خوای گه‌وره‌ كوڕی بۆ خۆی بڕیار داوه‌، كه‌ جووله‌كه‌ ئه‌یانوت: عوزێر كوڕی خوایه‌و، گاوره‌كان ئه‌یانوت: عیسا كوڕی خوایه‌و، عه‌ره‌به‌كانیش ئه‌یانوت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه‌.
阿拉伯语经注:
لَّقَدۡ جِئۡتُمۡ شَيۡـًٔا إِدّٗا
[ لَقَدْ جِئْتُمْ شَيْئًا إِدًّا (٨٩) ] به‌ڕاستی ئێوه‌ قسه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌و ناڕێكتان كرد.
阿拉伯语经注:
تَكَادُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ يَتَفَطَّرۡنَ مِنۡهُ وَتَنشَقُّ ٱلۡأَرۡضُ وَتَخِرُّ ٱلۡجِبَالُ هَدًّا
[ تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ ] نزیكه‌ ئاسمانه‌كان له‌ت بێت و له‌ناوبچێت له‌و قسه‌یه‌ كه‌ ئه‌یكه‌ن بۆ خوای گه‌وره‌ [ وَتَنْشَقُّ الْأَرْضُ ] وه‌ نزیكه‌ زه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ت بێت و شه‌ق بێت [ وَتَخِرُّ الْجِبَالُ هَدًّا (٩٠) ] وه‌ نزیكه‌ شاخه‌كان بڕوخێن به‌سه‌ر یه‌كتریدا.
阿拉伯语经注:
أَن دَعَوۡاْ لِلرَّحۡمَٰنِ وَلَدٗا
[ أَنْ دَعَوْا لِلرَّحْمَنِ وَلَدًا (٩١) ] كاتێك كه‌ بانگه‌شه‌ی كوڕ ئه‌كه‌ن بۆ خوای گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌و قسه‌یه‌ تووڕه‌یه‌.
阿拉伯语经注:
وَمَا يَنۢبَغِي لِلرَّحۡمَٰنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا
[ وَمَا يَنْبَغِي لِلرَّحْمَنِ أَنْ يَتَّخِذَ وَلَدًا (٩٢) ] گونجاو نیه‌ بۆ خوا وه‌ خوای گه‌وره‌ پێویستی به‌ منداڵ نیه‌.
阿拉伯语经注:
إِن كُلُّ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ إِلَّآ ءَاتِي ٱلرَّحۡمَٰنِ عَبۡدٗا
[ إِنْ كُلُّ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَنِ عَبْدًا (٩٣) ] چونكه‌ هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ هه‌موویان عه‌بدی خوای گه‌وره‌ن و دان به‌ به‌ندایه‌تیدا ئه‌نێن بۆ خوای گه‌وره‌ ئیتر چۆن ئه‌بێ ئه‌م به‌ندانه‌ ببن به‌ كوڕی خوا.
阿拉伯语经注:
لَّقَدۡ أَحۡصَىٰهُمۡ وَعَدَّهُمۡ عَدّٗا
[ لَقَدْ أَحْصَاهُمْ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ سه‌رژمێری كردوون [ وَعَدَّهُمْ عَدًّا (٩٤) ] وه‌ ژماردوونی و هیچیان له‌ خوای گه‌وره‌ ناشاردرێنه‌وه‌و كه‌سیان دوا ناكه‌ون و هه‌موویان له‌به‌ر ده‌ستی خواى گه‌وره‌دا ئاماده‌ ده‌بن.
阿拉伯语经注:
وَكُلُّهُمۡ ءَاتِيهِ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فَرۡدًا
[ وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا (٩٥) ] وه‌ هه‌موویان له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا به‌ تاك تاك دێن [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] به‌ دڵنیایى ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت).
阿拉伯语经注:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَيَجۡعَلُ لَهُمُ ٱلرَّحۡمَٰنُ وُدّٗا
[ سَيَجْعَلُ لَهُمُ الرَّحْمَنُ وُدًّا (٩٦) ] خوای گه‌وره‌ خۆشی ئه‌وێن پاشان ئه‌هلی ئاسمان خۆشی ئه‌وێن پاشان خه‌ڵكی زه‌ویش خۆشی ئه‌وێن و له‌ لای خه‌ڵكی خۆشه‌ویستیان ئه‌كات.
阿拉伯语经注:
فَإِنَّمَا يَسَّرۡنَٰهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ ٱلۡمُتَّقِينَ وَتُنذِرَ بِهِۦ قَوۡمٗا لُّدّٗا
[ فَإِنَّمَا يَسَّرْنَاهُ بِلِسَانِكَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئه‌م قورئانه‌مان له‌سه‌ر زمانی تۆ سووك كردووه‌و به‌ زمانی تۆ دامان به‌زاندووه‌ به‌ عه‌ره‌بی [ لِتُبَشِّرَ بِهِ الْمُتَّقِينَ ] تا موژده‌ بده‌ی به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن به‌ به‌هه‌شت [ وَتُنْذِرَ بِهِ قَوْمًا لُدًّا (٩٧) ] وه‌ ئاگاداری كه‌سانێكیش بكه‌ی كه‌ زۆر موناقه‌شه‌و ده‌مه‌قاڵێ و مشتومڕ ئه‌كه‌ن، یان له‌ حه‌ق لایانداوه‌ بۆ باتڵ.
阿拉伯语经注:
وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّن قَرۡنٍ هَلۡ تُحِسُّ مِنۡهُم مِّنۡ أَحَدٍ أَوۡ تَسۡمَعُ لَهُمۡ رِكۡزَۢا
[ وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنْ قَرْنٍ ] له‌ پێش ئه‌ماندا چه‌نده‌ها ئوممه‌تان و كۆمه‌ڵانی ترمان له‌ناو برد [ هَلْ تُحِسُّ مِنْهُمْ مِنْ أَحَدٍ ] ئایا هه‌ست ئه‌كه‌ی یه‌كێك له‌وان مابێ [ أَوْ تَسْمَعُ لَهُمْ رِكْزًا (٩٨) ] یاخود گوێت له‌ ده‌نگی نهێنی ئه‌وانه‌ ده‌بێت؟ نه‌خێر هه‌موویان له‌ناوچوون و خوای گه‌وره‌ له‌ناوی بردن، والله أعلم.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 章: 麦尔彦
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭