《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (98) 章: 安比亚仪
إِنَّكُمۡ وَمَا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنتُمۡ لَهَا وَٰرِدُونَ
[ إِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنْتُمْ لَهَا وَارِدُونَ (٩٨) ] خوای گەورە ئەفەرمووێ: ئێوەو ئەوانەیشی كە ئەیانپەرستن لە غەیری خوای گەورە هەمووتان سووتەمەنی ئاگری دۆزەخن، ئێوە هەمووتان ئەچنە ئاگری دۆزەخەوە، (ئیبنو عەبباس) دەفەرمێت: كاتێك ئەم ئایەتە دابەزى زۆر قورس بوو لەسەر خەڵكى مەككە و وتیان محمد صلى الله علیه وسلم جوێن بە خواكانمان دەدات، (ئیبنو زەعبەرى) هات بۆ لایان پێى وتن: چیتانە؟ وتیان محمد صلى الله علیه وسلم جوێن بە خواكانمان دەدات، وتى: چى دەڵێت؟ وتیان وا دەڵێت و ئەم ئایەتەیان خوێندەوە، ئەویش وتى بۆم بانگ بكەن، بانگیان كردو (ئیبنو زەعبەرى) وتى: ئەى محمد صلى الله علیه وسلم ئەمە تایبەت بۆ خواكانى ئێمەیە یان بۆ هەموو ئەوانەیە كە جگە لە خواى گەورە دەپەرسترێن؟ فەرمووى: بەڵكو بۆ هەموو ئەوانەیە كە جگە لە خواى گەورە دەپەرسترێن، (ئیبنو زەعبەرى) وتى: سوێند بە خواى كەعبە بەسەریدا زاڵ بووین، ئەى محمد ئایا تۆ ناڵێیت عیسى و عوزێرو مەلائیكەتیش بەندەى چاكن؟ فەرمووى بەڵێ، وتى: ئەوەتا گاورەكان عیسى دەپەرستن و جولەكە عوزێر دەپەرستن و بەنو مەلیحیش مەلائیكەت دەپەرستن، خەڵكى مەككە كردیان بە هەرا، خواى گەورە ئایەتى (١٠١ و١٠٢) ى دابەزاند (الصحيح المُسنَد) .
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (98) 章: 安比亚仪
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭