《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (9) 章: 宰姆拉
أَمَّنۡ هُوَ قَٰنِتٌ ءَانَآءَ ٱلَّيۡلِ سَاجِدٗا وَقَآئِمٗا يَحۡذَرُ ٱلۡأٓخِرَةَ وَيَرۡجُواْ رَحۡمَةَ رَبِّهِۦۗ قُلۡ هَلۡ يَسۡتَوِي ٱلَّذِينَ يَعۡلَمُونَ وَٱلَّذِينَ لَا يَعۡلَمُونَۗ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ
[ أَمَّنْ هُوَ قَانِتٌ آنَاءَ اللَّيْلِ سَاجِدًا وَقَائِمًا ] ئایا كه‌سێك به‌ درێژایی كاته‌كانی شه‌و له‌ عیباده‌تی خوای گه‌وره‌دا بێت، وه‌ له‌ سوجده‌دا بێت و به‌ پێوه‌ ڕاوه‌ستابێت و شه‌ونوێژ بكات، (ابن عمر) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌و كه‌سه‌ ئیمامى عوسمانه‌)، چونكه‌ زۆر شه‌ونوێژى ده‌كردو جارێكیان له‌ یه‌ك ركاتدا هه‌موو قورئانى خه‌تم كرد [ يَحْذَرُ الْآخِرَةَ وَيَرْجُو رَحْمَةَ رَبِّهِ ] وه‌ له‌ قیامه‌ت و سزاى خواى گه‌وره‌ بترسێت و به‌ ئومێدی ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ بێت وه‌كو كه‌سێك وایه‌ كه‌ شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره‌ دانێت؟ بێگومان یه‌كسان نین، ده‌بێت په‌رستن به‌ (خه‌وف و ڕه‌جائه‌وه‌) به‌ ترس و ئومێده‌وه‌ بێت و هه‌ردووكی پێكه‌وه‌ كۆبكرێته‌وه‌و به‌م شێوازه‌ بێت، چونكه‌ ترسه‌كه‌ زیاتر بێت مرۆڤ بێئومێد ده‌كات له‌ ره‌حمه‌تى خوا، وه‌ ئومێده‌كه‌ زیاتر بێت مرۆڤـ بێباك ده‌كات له‌ ئه‌نجامدانى تاوان، به‌ڵام له‌كاتى سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌بێت ره‌جائو ئومێد زیاتر بێت، تا گومانى باش به‌ خواى گه‌وره‌ ببات و تا خواى گه‌وره‌یش به‌ گومانى باشى خۆى له‌گه‌ڵیدا بكات {زاناو نه‌زان یه‌كسان نین} [ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ] ئایا زانایان وه‌كو نه‌زانان وان له‌ دیندا؟ واته‌: هه‌رگیز یه‌كسان نین [ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ (٩) ] به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رئه‌گرن كه‌ خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیرین.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (9) 章: 宰姆拉
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭