《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (7) 章: 玛仪戴
وَٱذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَمِيثَٰقَهُ ٱلَّذِي وَاثَقَكُم بِهِۦٓ إِذۡ قُلۡتُمۡ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَاۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
[ وَاذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] وه‌ یادی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترینیان ناردنى ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری خوایه‌- صلى الله عليه وسلم - [ وَمِيثَاقَهُ الَّذِي وَاثَقَكُمْ بِهِ ] وه‌ یادى ئه‌و عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ئێوه‌ی داوه‌، وه‌ ئێوه‌ به‌خوای گه‌وره‌تان دا كه‌ خوای گه‌وره‌ بپه‌رستن و شه‌ریكى بۆ دانه‌نێن، یاخود (به‌یعه‌ی عه‌قه‌به‌) بوو كه‌ خه‌ڵكی مه‌دینه‌ هاتن بۆ مه‌ككه‌و به‌یعه‌تیان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوادا- صلى الله عليه وسلم - كه‌ ئه‌گه‌ر بچێت بۆ مه‌دینه‌ بیپارێزن، وه‌ ئه‌مه‌ یادخستنه‌وه‌ى جوله‌كه‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ په‌یمان و به‌ڵێنى لێ وه‌رگرتوون كه‌ شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكه‌ون [ إِذْ قُلْتُمْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ] كاتێك كه‌ ئێوه‌ وتتان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه‌ فه‌رمایشتی تۆمان بیست وه‌ گوێڕایه‌ڵیشت ئه‌بین [ وَاتَّقُوا اللَّهَ ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٧) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌ناو سینگدایه‌و دڵ شاردوویه‌تییه‌وه‌.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (7) 章: 玛仪戴
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭