《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 章: 莱仪拉   段:

سورەتی اللیل

وَٱلَّيۡلِ إِذَا يَغۡشَىٰ
سوورەتی (لەیل) (واتە: شەو) ‏پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (لەیل) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (لەیل) (٢١) ئایەتە. ٣- سورەتى (لەیل) زنجیرەى نەوەدو دووەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (لەیل) لە دواى سورەتى (ئەعلا) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسەكانى ئەم سورەتە پیرۆزە بەشێوەیەكى سەرەكى زیاتر بریتییە لە باسكردنى هەوڵ و كۆششەكانى مرۆڤ لە ئەنجامدانى كارو كردەوەكانیداو جیاوازى لە كارەكانیانداو شێوازى كاركردنیان، وە ماندوو بوون و شەونخونیان لە پێناو ئەم ژیانەى دونیادا، پاشانیش كۆتایی پێهاتنیان لەم دونیایەداو گەڕانەوەیان بۆ قیامەت و رۆژى دوایی، وە لەویشەوە بۆ گەیشتن بە نازو نیعمەتەكان و خۆشییەكانى بەهەشت، یان چونە ناو ئاگرو ئازارو ناڕەحەتییەكانى دۆزەخ. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَى (١) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بە شەو كاتێك كە بەتاریكییەكانی سەرجەم خەڵكی دائەپۆشێ، یاخود ڕووناكی ڕۆژ دائەپۆشێ
阿拉伯语经注:
وَٱلنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّىٰ
[ وَالنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّى (٢) ] وە سوێند ئەخوات بە ڕۆژ كاتێك كە دەرئەكەوێ و ئاشكرا ئەبێ و ڕووناكییەكەی تاریكی شەو ناهێڵێت و ئەیبات .
阿拉伯语经注:
وَمَا خَلَقَ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰٓ
[ وَمَا خَلَقَ الذَّكَرَ وَالْأُنْثَى (٣) ] وە سوێند ئەخوات بە نێرو مێ لە هەموو شتێك، ئەمانە هەمووی سەرنج ڕاكێشانی مرۆڤە بۆ دروستكراوەكانی خوای گەورە تا تاك و تەنهایى و تواناو دەسەڵات و گەورەیی خوای گەورەتان بۆ دەركەوێت .
阿拉伯语经注:
إِنَّ سَعۡيَكُمۡ لَشَتَّىٰ
[ إِنَّ سَعْيَكُمْ لَشَتَّى (٤) ] ئەمە وەڵامی سوێند خواردنەكەیە: ئەو كردەوانەی كە ئەیكەن دژ بەیەك و پێچەوانەن و هەموو خەڵكی یەك شێواز نییە، هەیە كردەوەی باش ئەكات، وە هەیە كردەوەی خراپ ئەكات، وە هەیە كردەوەكانی بۆ ئەوەیە خۆی لە خوای گەورە نزیك بكاتەوەو بەهەشتی خوای گەورە بەدەست بێنێ وە خۆی لە ئاگری دۆزەخ بپارێزێ و ڕزگار بكات، وە هەیشە بە كردەوە خراپەكانی خۆی لە خوای گەورەو بەهەشت دوور ئەخاتەوەو خۆی بەهیلاك ئەبات و بەرەو ئاگری دۆزەخ بەڕێ ئەكەوێت.
阿拉伯语经注:
فَأَمَّا مَنۡ أَعۡطَىٰ وَٱتَّقَىٰ
[ فَأَمَّا مَنْ أَعْطَى وَاتَّقَى (٥) ] كەسێك ئەو ماڵەی كە هەیەتی لە پێناو خوای گەورەدا بیبەخشێ وە تەقوای خوای گەورە بكات وە خۆی لە حەرام و سەرپێچی و تاوان بپارێزێ .
阿拉伯语经注:
وَصَدَّقَ بِٱلۡحُسۡنَىٰ
[ وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى (٦) ] وە باوەڕی بە پاداشتی خوای گەورە هەبێ كە ئەم كاتێك كە ئەبەخشێ خوای گەورە ئەجرو پاداشتی ئەداتەوە، یاخود باوەڕی بەوە هەبێ كە خوای گەورە جێگای بۆ پڕ ئەكاتەوە، یاخود باوەڕی بە (لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) هەبێ، یان باوەڕی بەو نیعمەتانە هەبێ كە خوای گەورە پێی بەخشیووە، یاخود باوەڕی بە بەهەشت هەبێ، ئەو تەفسیرانەى بۆ كراوە.
阿拉伯语经注:
فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلۡيُسۡرَىٰ
ئاسانكردنى رێگاى بەهەشت [ فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَى (٧) ] ئەوە ئێمەیش كاری چاكەو خێری بۆ ئاسان ئەكەین، واتە: هەر كەسێك ببەخشێ و تەقوای خوای گەورە بكات و باوەڕی بەو شتانە هەبێ ئەوە ئێمەش كردەوەی چاك و عیبادەت و خواپەرستی و خواناسی و چاكەی بۆ ئاسان ئەكەین, یاخود (فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَى) ڕێگای بەهەشت و چوونە بەهەشتی بۆ ئاسان ئەكەین، یاخود وتراوە: پاداشتی چاكە ئەوەیە كە خوای گەورە یارمەتیت ئەدات لە دوای چاكە چاكە بكەی، هەروەكو چۆن یەكێك لە سزاكانی خراپە ئەوەیە كە لە دوای خراپە خراپەی تری بەدوادا دێت و مرۆڤ ڕائەكێشێ بۆ خراپەی تر ئەوە خۆی لە خۆیدا سزای خوای گەورەیە بۆی, ئەم ئایەتانە لەسەر (ئەبوبەكری صدیق) دابەزیوە (خوای گەورە لێی ڕازی بێ) كە لەسەرەتای ئیسلامدا ئەو باوەڕدارانەی كە كۆیلە بوونەو لە ژێر دەستی كافراندا بوونە (ئەبوبەكری صدیق) (خوای لێ ڕازی بێ) ئەیكڕین و لە پێناو خوای گەورە ئازادی ئەكردن بەتایبەتی ژن و پیرەژن و بەساڵاچوانی ئەكڕی و ئازادی ئەكردن لە پێناو خوای گەورە, تا باوكی ئەیووت: ئەی ئەبوبەكر ئەگەر تۆ هەر كۆیلەش ئازاد ئەكەی كۆیلەی بەهێز ئازاد بكە بۆ ئەوەی بەرگریت لێ بكەن و لە ئیش و كاردا یارمەتیت بدەن, ئەیفەرموو: ئەی باوكە من مەبەستم ڕەزامەندی خوای گەورەیە, خوای گەورە ئەو ئایەتانەی لەسەر (ئەبوبەكری صدیق) دابەزاندووە (ڕەزاو ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت).
阿拉伯语经注:
وَأَمَّا مَنۢ بَخِلَ وَٱسۡتَغۡنَىٰ
ئاسانكردنى رێگاى دۆزەخ [ وَأَمَّا مَنْ بَخِلَ وَاسْتَغْنَى (٨) ] بەڵام كەسێك كە ڕەزیل و چرووك بێ وە خۆی بە بێ پێویست بزانێ لە خوای گەورەو ئەجرو پاداشتەكەى .
阿拉伯语经注:
وَكَذَّبَ بِٱلۡحُسۡنَىٰ
[ وَكَذَّبَ بِالْحُسْنَى (٩) ] وە باوەڕی بەوە نەبێ كاتێك ئەم ببەخشێ خوای گەورە جێگای بۆ پڕ دەكاتەوە، یاخود خوای گەورە ئەجرو پاداشتی دەداتەوە، یان خوای گەورە بەهەشتی پێ دەبەخشێ .
阿拉伯语经注:
فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلۡعُسۡرَىٰ
[ فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْعُسْرَى (١٠) ] ئەمە بە پێچەوانەی ئەوەی ترەوە كاری دۆزەخی بۆ ئاسان ئەكەین، ئەم جۆرە كەسانە هەر كردەوەیەك شەڕو خراپەو تاوان بێ بەلایانەوە ئاسانەو ئەنجامی ئەدەن و لێی ناگەڕێنەوە تا بەرەو دۆزەخیان ئەبات، واتە: كردەوەی دۆزەخییەكانیان بۆ ئاسان ئەكرێ .
阿拉伯语经注:
وَمَا يُغۡنِي عَنۡهُ مَالُهُۥٓ إِذَا تَرَدَّىٰٓ
[ وَمَا يُغْنِي عَنْهُ مَالُهُ إِذَا تَرَدَّى (١١) ] وە ئەو سەروەت و سامان و ماڵەیشی كە لە دونیا هەیەتی كاتێك ئەم بەهیلاك ئەچێ و ئەمرێت و فڕێ ئەدرێتە دۆزەخەوە ماڵ و سەروەت و سامانی هیچ سوودی پێ ناگەیەنێ لەبەر ئەوەی لە دونیا لە پاش خۆی بەجێی ئەهێڵێ .
阿拉伯语经注:
إِنَّ عَلَيۡنَا لَلۡهُدَىٰ
[ إِنَّ عَلَيْنَا لَلْهُدَى (١٢) ] بە دڵنیایى ڕوون كردنەوەی ڕێگای هیدایەت و ڕێگای ڕاستی و جیاكردنەوەی لە ڕێگای گومڕایی ئەوە لەسەر ئێمەیە، واتە: خوای گەورە هیدایەتی خەڵكی داوە بەوەی كە ڕێگای ڕاستی بۆ ڕوون كردونەتەوەو پێی ناساندوون، هەر كەسێك مەبەستی بێ خوای گەورە دەستی ئەگرێت و یارمەتی ئەدات و ئەیخاتە سەر ڕێگا ڕاستەكە.
阿拉伯语经注:
وَإِنَّ لَنَا لَلۡأٓخِرَةَ وَٱلۡأُولَىٰ
[ وَإِنَّ لَنَا لَلْآخِرَةَ وَالْأُولَى (١٣) ] وە بە دڵنیایى سەرەتاو كۆتایی دونیاو قیامەت هەمووی بەدەست خوای گەورەیەو بۆ خوای گەورەیەو موڵكی خوای گەورەیەو خوای گەورە خۆی تەسەڕوف و هەڵسوكەوتی تیادا ئەكات .
阿拉伯语经注:
فَأَنذَرۡتُكُمۡ نَارٗا تَلَظَّىٰ
[ فَأَنْذَرْتُكُمْ نَارًا تَلَظَّى (١٤) ] ئاگادارمان كردوونەتەوە لە ئاگرێك كە ئاگری دۆزەخە -پەنا بەخوای گەورە- كە داگیرساوەو گڕو بڵێسەی هەیە، (سووكترین سزای دۆزەخییەكان لەناو ئاگری دۆزەخدا كەسێكە كە جووتێك پێڵاوی ئاگرینى لە پێ ئەكرێ دەماغی لەگەڵیدا ئەكوڵێ وا ئەزانێ قورسترین سزایە لە كاتێكدا ئەمە سووكترین سزایەو هیچ كەسێك لەو سزایە سووكتری نییە) .
阿拉伯语经注:
لَا يَصۡلَىٰهَآ إِلَّا ٱلۡأَشۡقَى
[ لَا يَصْلَاهَا إِلَّا الْأَشْقَى (١٥) ] هیچ كەس ناچێتە ناو ئەو ئاگری دۆزەخەو گەرمی و سزاكەی بچێژێ مەگەر كەسێكی بەدبەخت و خراپەكارو كافرو بێ دین بێت .
阿拉伯语经注:
ٱلَّذِي كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ
[ الَّذِي كَذَّبَ وَتَوَلَّى (١٦) ] ئەو كەسەی كە بەدڵ دینی خوای گەورەو پەیامی پێغەمبەری خواو صلى الله علیه وسلم قورئانی بەدرۆ زانیوەو باوەڕی پێی نەكردووە، وە بە كردەوەكانیشی پشتی هەڵكردووە لە شوێنكەوتنی پێغەمبەری خواو صلى الله علیه وسلم دینەكەی .
阿拉伯语经注:
وَسَيُجَنَّبُهَا ٱلۡأَتۡقَى
[ وَسَيُجَنَّبُهَا الْأَتْقَى (١٧) ] وە بەتەقواترین كەس لەو ئاگرە گڕو بڵێسەدارە خۆی دوور ئەخاتەوە، كە زۆربەی موفەسیرین ئەفەرموون مەبەست پێی (ئەبوبەكری صدیق)ە (خوای لێ ڕازی بێ)، بەڵكو هەندێكیان كۆدەنگی زانایانی موفەسیر نەقڵ ئەكەن لەسەر ئەوەی كە ئەم ئایەتانە لەسەر (ئەبوبەكری صدیق) دابەزیوە (ڕەزاو ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێ) كە لە هەموو كەس بەتەقواتر بووە لە پاش پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم [ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ] (الْحُجُرَات: ١٣) وە بەڕێزترینیش لای خوای گەورە ئەو كەسەیە كە بەتەقواترین بێ, كەواتە بەڕێزترین كەس لای خوای گەورە لە پاش پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ئەبوبەكر بووە، بەڵكو لە پاش هەموو پێغەمبەران باشترین و بەتەقواترین و چاكترین و بەڕێزترین و پاكترین و شیاوترین كەس (ئەبوبەكری صدیق) بووە .
阿拉伯语经注:
ٱلَّذِي يُؤۡتِي مَالَهُۥ يَتَزَكَّىٰ
[ الَّذِي يُؤْتِي مَالَهُ يَتَزَكَّى (١٨) ] كە لە پێناو خوای گەورەدا ماڵی خۆی ئەبەخشێ و مەبەستی ئەوەیە كە خۆی پاك بكاتەوە لە تاوان بەڵكو لای خوای گەورە پاك بێ وە مەبەستی ڕیاو ناوبانگ و شوهرەت و پاداشتی خەڵكى نییە .
阿拉伯语经注:
وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُۥ مِن نِّعۡمَةٖ تُجۡزَىٰٓ
[ وَمَا لِأَحَدٍ عِنْدَهُ مِنْ نِعْمَةٍ تُجْزَى (١٩) ] وە كاتێك كە ئەم ماڵە ئەبەخشێ مەبەستی ئەوە نییە لە بەرامبەر پاداشتی كەسێك بیكات، یان چاوەڕێی پاداشتی كەسێك بێ، یان چاوەڕێی نیعمەتی كەسێك بێت .
阿拉伯语经注:
إِلَّا ٱبۡتِغَآءَ وَجۡهِ رَبِّهِ ٱلۡأَعۡلَىٰ
[ إِلَّا ابْتِغَاءَ وَجْهِ رَبِّهِ الْأَعْلَى (٢٠) ] بەڵكو تەنها مەبەستی ڕووی پیرۆزی پەروەردگاری بەرزو بڵندێتی، وە چاوەڕێی ئەجرو پاداشتی خوای گەورەیە و بە ئومێدە لە ڕۆژی قیامەتدا لە بەهەشتدا ڕووی پیرۆزی خوای گەورە ببینێ، وە مەبەستی ئەوەیە كە خوای گەورە لێی ڕازی بێت و ڕەزامەندی خوای گەورە بەدەست بێنێت .
阿拉伯语经注:
وَلَسَوۡفَ يَرۡضَىٰ
[ وَلَسَوْفَ يَرْضَى (٢١) ] وە بەدڵنیایی خوای گەورە لە بەهەشتدا ئەوەندە ئەجرو پاداشتی ئەداتەوەو ئەوەندە ڕێزی لێ ئەگرێ و ئەوەندە نازو نیعمەتی پێ ئەبەخشێ تا ڕازی ئەكات, وتمان: ئەمانە لەسەر (ئەبوبەكری صدیق) (خوای لێ ڕازی بێ) هاتۆتە خوارەوە بەڵام گشتیشەو بۆ هەموو كەسێكە كە ئەم سیفەتانەی تیادا بێ خوای گەورە ئەو ئەجرو پاداشتانەی ئەداتەوە، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (لەیل) والحمد لله.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 章: 莱仪拉
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭