《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (5) 章: 杜哈
وَلَسَوۡفَ يُعۡطِيكَ رَبُّكَ فَتَرۡضَىٰٓ
[ وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَبُّكَ فَتَرْضَى (٥) ] وە پەروەردگارت لە قیامەتدا ئەوەندەت پێ ئەبەخشێ تا ڕازیت ئەكات لە نازو نیعمەت و لە شەفاعەتی هەرە گەورەو لە حەوزی كەوسەرو لەو پاداشتانەی كە بۆی داناویت ئەوەندەت پێ ئەبەخشێ تا ڕازیت ئەكات, (عبداللەی كوڕی عەباس) ئەفەرمووێ: ئەو كەنزانەی كە بە ئوممەتەكەی دەدرێت لە پاش خۆی كە وڵاتان فەتح ئەكرێ و ئەبێ بە موڵكی موسڵمانان ئەوانە نیشان پێغەمبەری خوا درا صلى الله علیه وسلم پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم زۆر بەوە دڵخۆش بوو كە دینەكەی و موڵكی ئوممەتەكەی بەم شێوازە بڵاو ئەبێتەوەو ئەگاتە هەموو شوێنێك, خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: (وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَبُّكَ فَتَرْضَى) نەك هەر ئەمەندە بەڵكو لە بەهەشتدا خوای گەورە هەزار هەزار كۆشكی بە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بەخشیووە كە ئەكاتە یەك ملیۆن كۆشك لە هەر كۆشكێكدا ئەوەندەی كە پێویست بێ لە حۆرى و خێزان و خزمەتكار بۆ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دانراوە (الصحيح المُسنَد) .
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (5) 章: 杜哈
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭