Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Tippudi firooji ɗii


Firo maanaaji Simoore: Simoore al-waaki'a   Aaya:

سورەتی الواقعة

Ina jeyaa e payndaale simoore ndee:
بيان أحوال العباد يوم المعاد.
ڕوونکردنەوەى حاڵی بەندەکان لە ڕۆژی قیامەتدا.

إِذَا وَقَعَتِ ٱلۡوَاقِعَةُ
کە ڕۆژی قیامەت ھات و ڕوویدا، ئیتر ھیچ چارەیەک نییە و هەر ڕوو دەدات.
Faccirooji aarabeeji:
لَيۡسَ لِوَقۡعَتِهَا كَاذِبَةٌ
ئەو کاتە ھیچ کەسێک نییە کە بە درۆی بزانێت و باوەڕی پێ نەکات، کە چۆن لە دونیادا باوەڕیان پێی نەبوو.
Faccirooji aarabeeji:
خَافِضَةٞ رَّافِعَةٌ
نزم کەرەوەیە بۆ کافر و خوانەناسان، بە فڕێدانیان بۆ ناو دۆزەخ، وە بەرزکەرەوەیە بۆ ئیمانداران و خۆپارێزان بۆ ناو بەھەشت.
Faccirooji aarabeeji:
إِذَا رُجَّتِ ٱلۡأَرۡضُ رَجّٗا
کاتێک زەوی بەتوندی دەلەرزێت و دەشڵەقێت و لەنگەری تێک دەچێت.
Faccirooji aarabeeji:
وَبُسَّتِ ٱلۡجِبَالُ بَسّٗا
کێوەکانیش ورد و خاش دەبن، تەخت و ساف دەکرێن.
Faccirooji aarabeeji:
فَكَانَتۡ هَبَآءٗ مُّنۢبَثّٗا
کێوەکان دەبنە تەپ و تۆز و پەرش و بڵاو دەبنەوە و لەجێگای خۆیان نامێنن.
Faccirooji aarabeeji:
وَكُنتُمۡ أَزۡوَٰجٗا ثَلَٰثَةٗ
ئەو ڕۆژه ئێوە دەبنە سێ دەستە و تاقمەوە:
Faccirooji aarabeeji:
فَأَصۡحَٰبُ ٱلۡمَيۡمَنَةِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلۡمَيۡمَنَةِ
دەستەیەکیان دەستەی ڕاستن، ئەوانەی کەنامەی کرداریان بە دەستی ڕاست وەردەگرن، ئای چەند گەورە و بڵندە جێگاکەیان!!
Faccirooji aarabeeji:
وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡمَشۡـَٔمَةِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلۡمَشۡـَٔمَةِ
ھەروەھا دەستەی چەپ، ئەوانەی کەنامەی کرداریان بەدەستی چەپ وەردەگرن، ئای چەند خراپ و ناخۆشە جێگاکەیان!!
Faccirooji aarabeeji:
وَٱلسَّٰبِقُونَ ٱلسَّٰبِقُونَ
دەستەیەکی تریش، دیارە پێشکەوتووەکانن، ئەوانە کەسانێکن کاتی خۆی لە ھەوڵدا بوون و بە پەرۆش بوون بۆ کاری چاکە و بانگەوازی بۆ یەکخواناسی و دینداری، ئەوا ئێستەش لەڕیزەکانی پێشەوەن بۆ چوونە بەھەشت.
Faccirooji aarabeeji:
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلۡمُقَرَّبُونَ
ئەوانە له نزیکەكانن لای الله تەعالا.
Faccirooji aarabeeji:
فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ
ئەو بەختەوەرانە لە باخەکانی بەھەشتی پڕ لەناز و نیعەمەت و خۆشییەکی بێ سنووردان.
Faccirooji aarabeeji:
ثُلَّةٞ مِّنَ ٱلۡأَوَّلِينَ
ئەوانە زۆربەیان لە ئەوانەن کەپەیڕەوی ئەم دینە دەکەن و کۆمەڵێکیشیان لە پەیڕەوانی ئاینى پێغەمبەرانی پێشوون.
Faccirooji aarabeeji:
وَقَلِيلٞ مِّنَ ٱلۡأٓخِرِينَ
وە ھەندێک لەوانەش ئەو ئیماندارانەن کە لەپاش پێشکەوتووەکان دێن تا کۆتایی زەمان ئەوانە پێشکەوتوون لەپلەکاندا و نزیکن لە پەروەردگاریان.
Faccirooji aarabeeji:
عَلَىٰ سُرُرٖ مَّوۡضُونَةٖ
ئەوانە کە باسکران لە ڕۆژی قیامەتدا لەبەھەشتی ڕازاوەدا لەسەر تەخت و قەنەفەی بەزێڕ و یاقوت و مەرجان چنراو دانیشتوون.
Faccirooji aarabeeji:
مُّتَّكِـِٔينَ عَلَيۡهَا مُتَقَٰبِلِينَ
بەرانبەر بەیەکتری دادەنیشن و پاڵ دەدەنەوە، کەسیان سەیری پشتی ئەوی تریان ناکات.
Faccirooji aarabeeji:
Ina jeyaa e nafoore aayeeje ɗee e ngol hello:
• دوام تذكر نعم الله وآياته سبحانه موجب لتعظيم الله وحسن طاعته.
بەردەوام یادخستنەوەی ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار بەڵگەکانی ئەوە دەگەیەنێت کە پێویستە ھەردەم بەگەورەی بزانین و بە چاکی بیپەرستین.

• انقطاع تكذيب الكفار بمعاينة مشاهد القيامة.
ھەر بە بینینی ڕۆژی قیامەت ئیتر بێباوەڕەكان ناتوانن بەدرۆی بزانن و باوەڕی پێ نەكەن.

• تفاوت درجات أهل الجنة بتفاوت أعمالهم.
پلە بەندی خەڵکی بەھەشت بەپێی کردارەکانیانە.

يَطُوفُ عَلَيۡهِمۡ وِلۡدَٰنٞ مُّخَلَّدُونَ
بەسەریاندا ئەگەڕێن بۆ خزمەتکردنیان چەند مێردمنداڵێک کە ھەمیشە بەو حاڵەیانەوە دەمێننەوە و پیر نابن و نامرن.
Faccirooji aarabeeji:
بِأَكۡوَابٖ وَأَبَارِيقَ وَكَأۡسٖ مِّن مَّعِينٖ
بە پیاڵەی بێ دەسک و لوولە و گۆزەی بەدەسک و لوولەدار و بەکاسە شەرابی ڕووبارێک لەبەھەشت کە وشک ناکات.
Faccirooji aarabeeji:
لَّا يُصَدَّعُونَ عَنۡهَا وَلَا يُنزِفُونَ
وەک شەرابی دونیا نییە، نەسەریان بەخواردنەوەی دێشێت و نەھۆشیان لەدەست ئەچێت و نەسەرخۆش دەبن.
Faccirooji aarabeeji:
وَفَٰكِهَةٖ مِّمَّا يَتَخَيَّرُونَ
ئەو مێردمنداڵانە میوەیان بەسەردا ئەگێڕن لەو جۆرەی کە خۆیان حەزیان لێیەتی.
Faccirooji aarabeeji:
وَلَحۡمِ طَيۡرٖ مِّمَّا يَشۡتَهُونَ
گۆشتی پەلەوەریشیان بۆ دێنن لەو جۆرەی کە خۆیان حەزی لێ دەکەن.
Faccirooji aarabeeji:
وَحُورٌ عِينٞ
بۆ بەھەشتییەکان لەبەھەشتدا حۆری جوانی چاو گەورەیشیان بۆ ئامادەکراوە.
Faccirooji aarabeeji:
كَأَمۡثَٰلِ ٱللُّؤۡلُوِٕ ٱلۡمَكۡنُونِ
لە وێنەی مرواریی لەناو سەدەفا داپۆشراوە.
Faccirooji aarabeeji:
جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
ھەموو ئەمە لەپاداشتی ئەو کردەوە باشانەدا کە لەدونیادا ئەیانکردن.
Faccirooji aarabeeji:
لَا يَسۡمَعُونَ فِيهَا لَغۡوٗا وَلَا تَأۡثِيمًا
ئەوانە لەو بەھەشتەدا گوێیان لە قسەی بێ مانا و پڕوپووچ و قسەی گوناهـ نابێت.
Faccirooji aarabeeji:
إِلَّا قِيلٗا سَلَٰمٗا سَلَٰمٗا
ئەوەی کە دەیبیستن تەنھا سڵاوی فریشتەکانە بۆیان، وە سڵاوی خۆیان لە یەکتری.
Faccirooji aarabeeji:
وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡيَمِينِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلۡيَمِينِ
وە دەستەى ڕاستان ئەوانەی کە کتێبەکەیان بەدەستی ڕاستیان پێیان دەدرێت چەندێک قەدر و پلەو پایەیان گەورەیە لەلای الله!!
Faccirooji aarabeeji:
فِي سِدۡرٖ مَّخۡضُودٖ
ئەوانە لەژێر سێبەری درەختی سیدر (كنار) دان، تایبەتی بێ دڕکی بێ ئەزیەت.
Faccirooji aarabeeji:
وَطَلۡحٖ مَّنضُودٖ
ھەروەھا درەختی مۆزیش کە چین چین لەسەر یەک سەفتە کراون.
Faccirooji aarabeeji:
وَظِلّٖ مَّمۡدُودٖ
لە ژێر سێبەری درێژکراوەی بەردەوامی جوان و ڕازاوەی باخەکان.
Faccirooji aarabeeji:
وَمَآءٖ مَّسۡكُوبٖ
لەنێو باخەکاندا ئاوی ڕەوان و نەوەستاوی بەردەوامی تێدایە.
Faccirooji aarabeeji:
وَفَٰكِهَةٖ كَثِيرَةٖ
میوەھاتی زۆر و ھەمەچەشن باخەکانیانی ڕازاندۆتەوە.
Faccirooji aarabeeji:
لَّا مَقۡطُوعَةٖ وَلَا مَمۡنُوعَةٖ
نە بەرو بومیان تەواو دەبێت - یانی وەرزی تایبەتیان نییە - نە لێیان ئەگیرێتەوە، وە نە لێیان دەبڕێت.
Faccirooji aarabeeji:
وَفُرُشٖ مَّرۡفُوعَةٍ
ھەروەھا فەرشی جوان لە شوێنە بەرزەکاندا ڕاخراون لەژێر قەنەفه و پاڵپشتەكاندا.
Faccirooji aarabeeji:
إِنَّآ أَنشَأۡنَٰهُنَّ إِنشَآءٗ
ئێمە ئەو حۆرییانەمان بە بەدیهێنانێكی تایبەت بەدیهێناوه.
Faccirooji aarabeeji:
فَجَعَلۡنَٰهُنَّ أَبۡكَارًا
بە کچی و دەس بۆ نەبراوەیی بەدیمان هێناون.
Faccirooji aarabeeji:
عُرُبًا أَتۡرَابٗا
کە ھاوسەرەکانیان زۆر خۆش دەوێت و ھەمووشیان ھاوتەمەنن لە تەمەنی جوانیدان.
Faccirooji aarabeeji:
لِّأَصۡحَٰبِ ٱلۡيَمِينِ
ئەمانە ھەمووی بۆ دەستەی ڕاستانە، ئەوانەی لەسەرەتاوە نامەی کردەوەکانیان درایە دەستی ڕاستیان، ئەوەیش نیشانەی خۆشبەختیانە.
Faccirooji aarabeeji:
ثُلَّةٞ مِّنَ ٱلۡأَوَّلِينَ
بێگومان ئەوانە دەستەیەکی زۆریان لە باوەڕدارانی گەلانی پێشوون.
Faccirooji aarabeeji:
وَثُلَّةٞ مِّنَ ٱلۡأٓخِرِينَ
ھەروەھا کۆمەڵێکی زۆریشیان لەشوێنکەوتوانی کۆتا پێغەمبەر موحەممەدن (صلی الله علیه وسلم) کە کۆتا ئومەتە.
Faccirooji aarabeeji:
وَأَصۡحَٰبُ ٱلشِّمَالِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلشِّمَالِ
وە دەستەى چەپان ئەوانەی کە کتێبەکەیان بەدەستی چەپیان پێیان دەدرێت چەندێک حاڵ و چارەنووسیان خراپە!!
Faccirooji aarabeeji:
فِي سَمُومٖ وَحَمِيمٖ
ئەوانە لە ڕۆژی دواییدا لەناو ھەوا و گڕەیەکی زۆر گەرم و ئاوێکی بە کوڵدا دەبن.
Faccirooji aarabeeji:
وَظِلّٖ مِّن يَحۡمُومٖ
لەناو سێبەری دووکەڵی ڕەشی دۆزەخدان.
Faccirooji aarabeeji:
لَّا بَارِدٖ وَلَا كَرِيمٍ
نەفێنکە و نەخۆشە و نەدیمەنێکی جوانە و نەبەکەڵکی ئەوە دێت ساتێك لەسایەیدا حەساوەبن.
Faccirooji aarabeeji:
إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَبۡلَ ذَٰلِكَ مُتۡرَفِينَ
بەڕاستی ئەوانە لە ژیانی دونیایاندا بە لوتبەرزی ومەغرورییەوە لەناو ناز و نیعمەتدا دەژیان و تەنھا خەریکی تێرکردنی ھەوا و ئارەزووی خۆیان بوون.
Faccirooji aarabeeji:
وَكَانُواْ يُصِرُّونَ عَلَى ٱلۡحِنثِ ٱلۡعَظِيمِ
بەردەوامیش لەسەر گوناھە گەورەکان پێیان دادەگرت و باوەڕیان بە(اللە تعالی) نەبوو،و بتەکانیان دەپەرست و شەریک و ھاوەڵیان بۆ پەروەردگاری تاک و تەنھا بڕیار دەدا.
Faccirooji aarabeeji:
وَكَانُواْ يَقُولُونَ أَئِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ
زیندووبوونەوەیان بە ئەستەم دەزانی و بە گاڵتەوە دەیانوت: ئایا کە مردین و بووین بەخۆڵ و خاک و ئێسک و پرووسکی ڕزیوو، ئایا جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە؟!
Faccirooji aarabeeji:
أَوَءَابَآؤُنَا ٱلۡأَوَّلُونَ
ئایا باوباپیرانی پێشوومان کە لەپێش ئێمە مردوون ئەوانیش زیندوو دەکرێنەوە؟
Faccirooji aarabeeji:
قُلۡ إِنَّ ٱلۡأَوَّلِينَ وَٱلۡأٓخِرِينَ
- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - تۆش بەو بێباوەڕانە بڵێ کە باوەڕیان بە ڕۆژی قیامەت نییە: سەرجەم ئادەمیزادانی پێشین و دوایین.
Faccirooji aarabeeji:
لَمَجۡمُوعُونَ إِلَىٰ مِيقَٰتِ يَوۡمٖ مَّعۡلُومٖ
گشتیان لەکاتێکی دیاریکراودا کە ڕۆژی قیامەتە کۆ ئەکرێنەوە، بۆ سزا و پاداشت وەرگرتنەوە کەھیچ مەجالێکی تێدا نییە وڕوودەدات.
Faccirooji aarabeeji:
Ina jeyaa e nafoore aayeeje ɗee e ngol hello:
• العمل الصالح سبب لنيل النعيم في الآخرة.
کردەوەی چاک ھۆکارە بۆ بەدەست ھێنانی خۆشییەکانی ڕۆژی دوایی.

• الترف والتنعم من أسباب الوقوع في المعاصي.
ڕابواردن و خۆشییەکانی دونیا ھۆکارن بۆ تووشبوون بە تاوان.

• خطر الإصرار على الذنب.
مەترسی بەردەوام بوون لەسەر تاوان.

ثُمَّ إِنَّكُمۡ أَيُّهَا ٱلضَّآلُّونَ ٱلۡمُكَذِّبُونَ
پاشان ئێوە ئەی ئەوانەى زیندووبوونەوە بەدرۆ دەزانن کە گومڕان و لاتان داوە لە ڕێبازی ڕاست، لە ڕۆژی قیامەتدا لە داری زەقوم دەخۆن کە خراپترین بەرووبومە و پیسترینیانە.
Faccirooji aarabeeji:
لَأٓكِلُونَ مِن شَجَرٖ مِّن زَقُّومٖ
پاشان ئێوە ئەی ئەوانەى زیندووبوونەوە بەدرۆ دەزانن کە گومڕان و لاتان داوە لە ڕێبازی ڕاست لە ڕۆژی قیامەتدا لە داری زەقوم دەخۆن کە خراپترین بەرووبومە و پیسترینیانە.
Faccirooji aarabeeji:
فَمَالِـُٔونَ مِنۡهَا ٱلۡبُطُونَ
بەناچاری دەبێت ورگ و سکی بەتاڵتان لەو بەرە تاڵە پڕ بکەن.
Faccirooji aarabeeji:
فَشَٰرِبُونَ عَلَيۡهِ مِنَ ٱلۡحَمِيمِ
جا کە ئەو (زەققوم) ە دەخۆن، تینوویان دەبێت و لە تینوێتیدا ئاوی زۆر گەرمی بەسەردا دەخۆنەوە.
Faccirooji aarabeeji:
فَشَٰرِبُونَ شُرۡبَ ٱلۡهِيمِ
ئەوەندەی لێ دەخۆنەوە وەکو حوشتری تینوو، کە ھەرچەند ئاو بخواتەوە تێر نابێت، وەک ئەو حوشترەیە کەلەبەر نەخۆشییەک لەئاو خواردنەوە تێر نابێت.
Faccirooji aarabeeji:
هَٰذَا نُزُلُهُمۡ يَوۡمَ ٱلدِّينِ
ئەوەی کە باسکرا لە خواردنی تاڵ و ئاوی زۆر گەرم، ئەوە خوان و میوانداریەکەیانە کە بەو خوانە پێشوازیان لێدەکرێت لە ڕۆژی سزادا.
Faccirooji aarabeeji:
نَحۡنُ خَلَقۡنَٰكُمۡ فَلَوۡلَا تُصَدِّقُونَ
ئێمە ئێوەمان بەدیھێناوە ئەی بێباوەڕەکان، لە کاتێکدا ئێوە ھەر نەبوون، دەی ئەوە بۆ باوەڕ ناکەن کە ئێمە دوای مردنتان زیندووتان دەکەینەوە.
Faccirooji aarabeeji:
أَفَرَءَيۡتُم مَّا تُمۡنُونَ
ئایا نابینن ئەی خەڵکینە ئەو ئاوی تۆوەی کە فڕێی دەدەنە ناو منداڵدانی ھاوسەرەکانتان؟!
Faccirooji aarabeeji:
ءَأَنتُمۡ تَخۡلُقُونَهُۥٓ أَمۡ نَحۡنُ ٱلۡخَٰلِقُونَ
ئاخۆ ئێوەن ئەو ئاوەتان لەسکی دایکدا کردووە بە ئادەمیزادێکی ڕێکو پێک و تەواو، یان ئێمەین دەیکەین بەو ئادەمیزادە؟!
Faccirooji aarabeeji:
نَحۡنُ قَدَّرۡنَا بَيۡنَكُمُ ٱلۡمَوۡتَ وَمَا نَحۡنُ بِمَسۡبُوقِينَ
ئێمە ئەجەل و کاتی مەرگمان لە نێوانتانا بۆ ھەر یەکێکتان دیاری کردووە و لەو کاتە دیاری کراوەدا ئەیمرێنین و کەس لێمان پێش ناکەوێت، وە کەسیش لە دەستمان ھەڵنایەت، وە ھیچ شتێکیش ڕێمان لێ ناگرێت وبێ توانا نین.
Faccirooji aarabeeji:
عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ أَمۡثَٰلَكُمۡ وَنُنشِئَكُمۡ فِي مَا لَا تَعۡلَمُونَ
لەوەى بیگۆڕین ئەوەى ئێستا ئێوە لەسەرین لە بەدیهێنان وشێوە و وێنە لەوەى کە دەیزانن، ودروستتان بکەین بەشێوەیەک کە ئێوە نایزانن لە بەدیهێنان و وێناکردن.
Faccirooji aarabeeji:
وَلَقَدۡ عَلِمۡتُمُ ٱلنَّشۡأَةَ ٱلۡأُولَىٰ فَلَوۡلَا تَذَكَّرُونَ
دیارە ئێوە لە پەیدابونی یەکەمجارتان ھەندێک زانیاریتان ھەیە، کە چۆن لەنەبوون پەروەردگار ئێوەی ھێناوەتە مەیدانی بوونەوە، باشە ئێوە تێنافکرن؟! دیارە ئەوەی کە یەکەم جار ئێوەی لە نەبوون بەدیھێناوە، زۆر ئاسانتر دەتوانێت دووبارە زیندووتان بکاتەوە دوای مردن.
Faccirooji aarabeeji:
أَفَرَءَيۡتُم مَّا تَحۡرُثُونَ
ئەی باشە ئێوە سەرنجی ئەو تۆوە نادەن کەزەوی بۆ ئەکێڵن و دەیچێنن؟!
Faccirooji aarabeeji:
ءَأَنتُمۡ تَزۡرَعُونَهُۥٓ أَمۡ نَحۡنُ ٱلزَّٰرِعُونَ
ئایا ئێوە ئەو تۆوە ئەڕوێنن یان ئێمە ڕواندوومانە؟!
Faccirooji aarabeeji:
لَوۡ نَشَآءُ لَجَعَلۡنَٰهُ حُطَٰمٗا فَظَلۡتُمۡ تَفَكَّهُونَ
ئەگەر بمانویستایە ئەو تۆوە داچێنراوەمان کەسەوز بووە و کاتی پێگەشتنی نزیک بوو، ئەمانکرد بە پووش و پەڵاشێکی وشک، ئەوسا ئیتر ھەر دەبوو قسە و باسی لەسەر بکەن و بڵێن: بۆ وای لێ ھات؟!!
Faccirooji aarabeeji:
إِنَّا لَمُغۡرَمُونَ
ئەتانوت: ئێمە زیان لێکەوتووین، کە ئەو ھەموو ھەوڵەمان بەخەسار چوو، ڕەنجەڕۆ بووین!!
Faccirooji aarabeeji:
بَلۡ نَحۡنُ مَحۡرُومُونَ
بەڵکو ئێمە بێ بەش و نائومێد بووین لەبەروبوومی ئەو ھەموو کشتوکاڵە.
Faccirooji aarabeeji:
أَفَرَءَيۡتُمُ ٱلۡمَآءَ ٱلَّذِي تَشۡرَبُونَ
ئەی باشە سەرنجی ئەو ئاوە نادەن کە دەیخۆنەوە کاتێک تینوتانە؟!
Faccirooji aarabeeji:
ءَأَنتُمۡ أَنزَلۡتُمُوهُ مِنَ ٱلۡمُزۡنِ أَمۡ نَحۡنُ ٱلۡمُنزِلُونَ
ئایا ئێوە داتانباراندووە لەو ھەورانەی ئاسمان، یان ئێمە دایدەبارێنین؟!
Faccirooji aarabeeji:
لَوۡ نَشَآءُ جَعَلۡنَٰهُ أُجَاجٗا فَلَوۡلَا تَشۡكُرُونَ
خۆ ئەگەر بمانەوێت دەیکەینە خوێیاوێکی تاڵ و سوێر و بێ سود، باشە ئەوە ئێوە بۆچی شوكر و سوپاسی (اللە تعالی) ناکەن لەسەر ئەو ئاوە سازگارەی کە بەڕەحم و میهرەبانی خۆی بۆی ناردوونەتە خوارەوە؟!!
Faccirooji aarabeeji:
أَفَرَءَيۡتُمُ ٱلنَّارَ ٱلَّتِي تُورُونَ
ئەی سەرنجی ئەو ئاگرەتان نەداوە کە دایدەگرسێنن و جۆرەھا سوودی لێ وەردەگرن؟!
Faccirooji aarabeeji:
ءَأَنتُمۡ أَنشَأۡتُمۡ شَجَرَتَهَآ أَمۡ نَحۡنُ ٱلۡمُنشِـُٔونَ
ئایا ئێوە ئەو درەختەتان بەدیھێناوە کە ئاگری پێ دەکەنەوە، یان ئێمە بەسۆز و بەزەیی خۆمان بۆمان بەدی ھێناون؟!
Faccirooji aarabeeji:
نَحۡنُ جَعَلۡنَٰهَا تَذۡكِرَةٗ وَمَتَٰعٗا لِّلۡمُقۡوِينَ
ئێمە ئەو ئاگرەمان کردووە بە یادخەرەوەیەک بۆتان تا ئاگری دۆزەختان بیر بێتەوە، ھەروەھا بۆ ئەوەی گەشتیاران سوودی لێ وەربگرن.
Faccirooji aarabeeji:
فَسَبِّحۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلۡعَظِيمِ
- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - پەروەردگاری گەورە و بەرزی بێ وێنەت لە ھەموو کەم و کورتی و عەیبێک بە دوور ڕابگرە.
Faccirooji aarabeeji:
۞ فَلَآ أُقۡسِمُ بِمَوَٰقِعِ ٱلنُّجُومِ
الله تەعالا سوێند بەجێگا و خولگەی ئەستێرەکان دەخوات.
Faccirooji aarabeeji:
وَإِنَّهُۥ لَقَسَمٞ لَّوۡ تَعۡلَمُونَ عَظِيمٌ
کە ئەگەر بزانن سوێند پێخواردنیان گەلێک گەورەیە، چونکە ئەو سوێند پێخوراوانە نیشانەی مەزنی ئەو پەروەردگارەیە کە بەدیھێناون، لەگەڵ گەورەیی نیشانە و بەڵگە و پەند وئامۆژگاریەكان، كە ناژمێردرێن و سنوریان بۆ دانانرێت.
Faccirooji aarabeeji:
Ina jeyaa e nafoore aayeeje ɗee e ngol hello:
• دلالة الخلق الأول على سهولة البعث ظاهرة.
کاتێک خواى گەورە بوونەوەرەکانى بەدیهێنا لەسەرەتادا -لەیەکەم جاردا- لە نەبوونەوە ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئاسانی دووبارە زیندووکردنەوەی مردووان لە ڕۆژی قیامەتدا.

• إنزال الماء وإنبات الأرض والنار التي ينتفع بها الناس نعم تقتضي من الناس شكرها لله، فالله قادر على سلبها متى شاء.
ناردنی باران و سەوزکردنی زەوی و ئاگر کە مرۆڤـ سوودی لێ دەبینێت، ھەموویان ئەوە دەخوازن کە دەبێت مرۆڤ سوپاس گوزاری پەروەردگار بین لەسەریان، چونکە پەروەردگار ھەر کاتێك بیەوێت لێمان دەگرێتەوە.

• الاعتقاد بأن للكواكب أثرًا في نزول المطر كُفْرٌ، وهو من عادات الجاهلية.
ھەر کەسێك باوەڕی وابێت کە ئەستێرەکان ھۆکاری باران بارینن، ئەوە بێ باوەڕە و لە خووی سەردەمی نەفامیه - جاھیلیە-.

إِنَّهُۥ لَقُرۡءَانٞ كَرِيمٞ
ئەم قورئانە کە دەخوێنرێتەوە بۆتان -ئەی خەڵکینە - بە ڕاستی قورئانێکی زۆر بەڕێزە، چونکە زۆر سوود و قازانجی گەورەی تێدایە.
Faccirooji aarabeeji:
فِي كِتَٰبٖ مَّكۡنُونٖ
لەناو کتێبێکی پارێزراودا نووسراوەتەوە، پارێزراوە له چاوی خەڵكی، لە -تابلۆ پارێزراوەکە:اللوح المحفوظ - دا.
Faccirooji aarabeeji:
لَّا يَمَسُّهُۥٓ إِلَّا ٱلۡمُطَهَّرُونَ
کەس دەستی لێنادات تەنھا فریشتەکان نەبێت، کە پاکن لە ھەرچی تاوان و نەنگی و كەموكورتییەك.
Faccirooji aarabeeji:
تَنزِيلٞ مِّن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
لە پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە ھاتووەتە خوارەوە بۆ موحەممەدی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم).
Faccirooji aarabeeji:
أَفَبِهَٰذَا ٱلۡحَدِيثِ أَنتُم مُّدۡهِنُونَ
ئەی موشریک و بێباوەڕەکان! ئایا ئێوە گومانتان لەم قورئانە پیرۆزە ھەیە، بۆیە باوەڕی پێ ناکەن و بە درۆی دەزانن.
Faccirooji aarabeeji:
وَتَجۡعَلُونَ رِزۡقَكُمۡ أَنَّكُمۡ تُكَذِّبُونَ
لە جیاتی ئەوەی سوپاسی پەروەردگار بکەن لەسەر ئەو ناز و نیعمەتەی کەپێی بەخشیون کەچی بە درۆی دەزانن و باوەڕی پێ ناکەن و دەڵێن بارانمان بە ھۆی ئەستێرەوە یا ھەر شتێکی تر بۆ باریوە...؟!
Faccirooji aarabeeji:
فَلَوۡلَآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلۡحُلۡقُومَ
ئەی کاتێک کە مردن دەتانگاتێ و گیان -ڕۆح- دەگاتە قوڕگتان.
Faccirooji aarabeeji:
وَأَنتُمۡ حِينَئِذٖ تَنظُرُونَ
ئێوەش لەو کاتەدا بەدەوریدان و سەیری دەکەن وا خەریکە گیانی دەردەچێ.
Faccirooji aarabeeji:
وَنَحۡنُ أَقۡرَبُ إِلَيۡهِ مِنكُمۡ وَلَٰكِن لَّا تُبۡصِرُونَ
ئێمە بە قودرەت و زانست و فریشتەکانمانەوە لە ئێوە نزیکترین لە مردووەکەتان، بەڵام ئێوە ئەو فریشتانە نابینن.
Faccirooji aarabeeji:
فَلَوۡلَآ إِن كُنتُمۡ غَيۡرَ مَدِينِينَ
ئایا ئێوە واگومان دەبەن دوای مردنتان زیندوو ناكرێنەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشتدانەوە -جەزادانەوە- لەسەر کردەوەکانتان؟
Faccirooji aarabeeji:
تَرۡجِعُونَهَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
بۆ گیانی مردووەکەتان ناگێڕنەوە بۆ جێی خۆیی و ڕێگری مردنی لێ ناکەن و چاکی ناکەنەوە، ئەگەر ڕاست دەکەن؟! بێگومان ئێوه ناتوانن ئەوە بكەن.
Faccirooji aarabeeji:
فَأَمَّآ إِن كَانَ مِنَ ٱلۡمُقَرَّبِينَ
ئەو کەسەی دەمرێت، ئەگەر بە ھۆی ئیمانداری و کردەوە چاکەکانیانەوە لەو کەسانە بێت کە لە خوداوە نزیکن.
Faccirooji aarabeeji:
فَرَوۡحٞ وَرَيۡحَانٞ وَجَنَّتُ نَعِيمٖ
ئەوە لەناو بەھەشتدا لەحەسانەوە و ژیانی پڕ لە خۆشی و کامەرانی و ڕزق و ڕەحمەت و ناز و نیعمەتی بەهەشتدان، هەرچییەك ئارەزوو بكەن پێیان دەدرێت.
Faccirooji aarabeeji:
وَأَمَّآ إِن كَانَ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلۡيَمِينِ
بەڵام ئەگەر ئەو کەسە لەوانە بوو کە کارنامەکانیان دەدرێتە دەستی ڕاستیان، ئەوە زۆر ڕاناوەستێنرێن، چونكە ئەوانه سەلامەتن و ترسیان نییه لە هیچ شتێك.
Faccirooji aarabeeji:
فَسَلَٰمٞ لَّكَ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلۡيَمِينِ
بەڵام ئەگەر ئەو کەسە لەوانە بوو کە کارنامەکانیان دەدرێتە دەستی ڕاستیان، ئەوە زۆر ڕاناوەستێنرێن، چونكە ئەوانه سەلامەتن و ترسیان نییه لە هیچ شتێك.
Faccirooji aarabeeji:
وَأَمَّآ إِن كَانَ مِنَ ٱلۡمُكَذِّبِينَ ٱلضَّآلِّينَ
خۆ ئەگەر مردووەکە لەوانە بێت کە پەروەردگار و پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- و قورئان و ڕۆژی قیامەت بەدرۆئەخەنەوە و بەدرۆیان دائەنێن و گومڕا بوون ولە ڕێی ڕاست لایان داوە.
Faccirooji aarabeeji:
فَنُزُلٞ مِّنۡ حَمِيمٖ
ئەوە لە پێشوازی و میواندارییەکەیدا ئاوێکی زۆر گەرمی کوڵ بە کوڵی بۆ ئامادە دەکەن.
Faccirooji aarabeeji:
وَتَصۡلِيَةُ جَحِيمٍ
پاشان بە ئاگری دۆزەخ دەسوتێنرێت.
Faccirooji aarabeeji:
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ حَقُّ ٱلۡيَقِينِ
بێگومان ئەوەی کە باسکرا - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - ئەوپەڕی هەقیقەت و ڕاستییە و بە ھیچ شێوەیەک گومان و دوودڵی تێدا نییە.
Faccirooji aarabeeji:
فَسَبِّحۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلۡعَظِيمِ
کەواتە ناوی پەروەردگاری مەزنت پاک و بێگەرد ڕاگرە لە هەموو كەموكورتییەك.
Faccirooji aarabeeji:
Ina jeyaa e nafoore aayeeje ɗee e ngol hello:
• شدة سكرات الموت وعجز الإنسان عن دفعها.
ناڕەحەتی و بێھۆشییەکانی مەرگ - سکرات الموت - وە بێ توانایی مرۆڤـ لە خۆڕزگارکردن لێی.

• الأصل أن البشر لا يرون الملائكة إلا إن أراد الله لحكمة.
لە ڕاستیدا مرۆڤـ توانای بینینی فریشتەکانی پەروەردگاری نییە، مەگەر پەروەردگار خۆی بیەوێت لەبەر حیكمەتێك كە بیەوێت ببینرێن.

• أسماء الله (الأول، الآخر، الظاهر، الباطن) تقتضي تعظيم الله ومراقبته في الأعمال الظاهرة والباطنة.
ناوەکانی پەروەردگار (الأول، الأخر، الظاھر، الباطن) ئەوە دەگەیەنن کە ناوی پەروەردگار بە گەورە بزانین و بە چاودێری بزانین لەھەموو کردارەکانماندا، لە ئاشکرا یان لە پەنھانیدا.

 
Firo maanaaji Simoore: Simoore al-waaki'a
Tippudi cimooje Tonngoode hello ngoo
 
Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Tippudi firooji ɗii

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Uddude