Traduction des sens du Noble Coran - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Lexique des traductions


Traduction des sens Sourate: AL-MOULK   Verset:

سورەتی الملك

Parmi les objectifs de la sourate:
إظهار كمال ملك الله وقدرته؛ بعثًا على خشيته، وتحذيرًا من عقابه.
دەرخستنی تەواو وكەماڵی موڵك ودەسەڵاتی الله -سبحانه وتعالى-، وادەكات لەمرۆڤی باوەڕدار لەو زاته پیرۆزه بترسێت، وئاگاداری سزای سەختی بێت.

تَبَٰرَكَ ٱلَّذِي بِيَدِهِ ٱلۡمُلۡكُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ
گەورە وزۆرە خێر وبەخشینەکانى پەروەردگار کە ھەرچی دەسەڵات بەسەر دروستکراوەکان وپادشایی ھەیە تەنها بەدەستی ئەوە، ھەر ئەویشە دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە و لەسەر کردنی هەموو شتێک توانادارە، وهیچ شتێكیش دەسەوسانی ناكات.
Les exégèses en arabe:
ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡمَوۡتَ وَٱلۡحَيَوٰةَ لِيَبۡلُوَكُمۡ أَيُّكُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗاۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡغَفُورُ
ئەو زاتەی کە مردن وژیانی بەدی هێناوە وئەفراندوویەتی، تاوەکو -ئەی خەڵكینه- تاقیتان بکاتەوە کامتان کردەوەی چاکترە، ھەر ئەوە زاتێکی باڵادەست بەسەر بێباوەڕان وهیچ كەسێك زاڵ نابێت بەسەریدا، ولێخۆشبووە لە تاوانی ئەو بەندانەی تەوبە دەكەن.
Les exégèses en arabe:
ٱلَّذِي خَلَقَ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖ طِبَاقٗاۖ مَّا تَرَىٰ فِي خَلۡقِ ٱلرَّحۡمَٰنِ مِن تَفَٰوُتٖۖ فَٱرۡجِعِ ٱلۡبَصَرَ هَلۡ تَرَىٰ مِن فُطُورٖ
ئەو زاتەی کە ھەر حەوت ئاسمانەکەی لەسەر یەک وچین چین بەدیھێناوە، بەبێ ئەوەی هیچ ئاسمانێك بەر ئاسمانێكی تر بكەوێت، ھەرگیز لە نێو بەدیهێنراوەكانی پەروەردگاری بە بەزەیی ومیھرەباندا ناڕێکی و ناتەبایی نابینیت، چاوبگێڕە و وردببەرەوە بزانە ھیچ ناتەواوی و درزو کون وکەلەبەرێک دەبینێت؟!! نایبینیت، بەڵکو بەدیهێنراوێکی وورد وتۆکمە دەبینیت.
Les exégèses en arabe:
ثُمَّ ٱرۡجِعِ ٱلۡبَصَرَ كَرَّتَيۡنِ يَنقَلِبۡ إِلَيۡكَ ٱلۡبَصَرُ خَاسِئٗا وَهُوَ حَسِيرٞ
پاشان جار لەدوای جار چاوت بگێڕە سەرسام وملکەچ دەبیت، وچاوت بە ڕسوایی وزەبوونی نائومێدی دەگەڕێتەوە وھیچ ناتەواویەک نابینیت لەبەدیھێنانی ئاسمانەکاندا، لەکاتێکدا ئەو چاوانە ماندوون وپەکیان کەوتووە (واتە ناتوانن کەموکورتی لە بەدیھێنراوەکانی اللە -سبحانه وتعالى- بەدی بکەن).
Les exégèses en arabe:
وَلَقَدۡ زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِمَصَٰبِيحَ وَجَعَلۡنَٰهَا رُجُومٗا لِّلشَّيَٰطِينِۖ وَأَعۡتَدۡنَا لَهُمۡ عَذَابَ ٱلسَّعِيرِ
بێگومان ئێمە ئاسمانی دونیامان بەچراخانی (جوانی ودرەوشاوەیی ئەستێرەکان) ڕازاندووەتەوە، وبەم ئەستێرانەش تیربارانی شەیتانەکانی پێدەکەین (ئەوانەیان کە دەیانەوێت نھێنیەکانی گەردوون لە فریشتەکان بدزن لە ئاسمانەکان)، وە سزای سوتێنەر وسەختمان بۆ ئەمانە ئامادەکردوون (لە ڕۆژی دواییدا).
Les exégèses en arabe:
وَلِلَّذِينَ كَفَرُواْ بِرَبِّهِمۡ عَذَابُ جَهَنَّمَۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ
ھەروەھا لەقیامەتدا سزای دۆزەخیشمان ئامادەکردووە بۆ کەسانێک بێباوەڕ بوون بە پەروەردگاریان، ئەوە خراپترین چارەنووس ومەنزڵگایە.
Les exégèses en arabe:
إِذَآ أُلۡقُواْ فِيهَا سَمِعُواْ لَهَا شَهِيقٗا وَهِيَ تَفُورُ
ئەم بێباوەڕانە کاتێک فڕێ دەدرێنە ناو دۆزەخەوە، لوورە و نرکە و دەنگێکی ناسازیان لێوە دەبیسترێت، لەکاتێکدا کە ئەکوڵێت و جۆش دەدات، وەک دەنگی قوڵپە قوڵپی مەنجەڵ کاتێک دێتە جۆش.
Les exégèses en arabe:
تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ ٱلۡغَيۡظِۖ كُلَّمَآ أُلۡقِيَ فِيهَا فَوۡجٞ سَأَلَهُمۡ خَزَنَتُهَآ أَلَمۡ يَأۡتِكُمۡ نَذِيرٞ
نزیکە دۆزەخ لەڕق وداخی ئەو کەسانە لەت لەت وپارچە پارچە ببێت، وە ھەرکاتێک دەستە وتاقمێکی تێ فڕێ دەدەن، پاسەوان ودەرگاوانەکانی دۆزەخ بۆ سەرزەنشتکردنیان لێیان دەپرسن: باشە ئەوە ھیچ پێغەمبەرێکتان بۆ نەھات کە بتان ترسێنێت لەسزای اللە -سبحانه وتعالى-؟!
Les exégèses en arabe:
قَالُواْ بَلَىٰ قَدۡ جَآءَنَا نَذِيرٞ فَكَذَّبۡنَا وَقُلۡنَا مَا نَزَّلَ ٱللَّهُ مِن شَيۡءٍ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا فِي ضَلَٰلٖ كَبِيرٖ
بەداخ وحەسرەتێکەوە بێباوەڕان دەڵێن: بەڵێ، پێغەمبەر هات وەکو ترسێنەر بۆمان لە سزای خواى گەورە بەڵام ئێمە بەدرۆمان خستنەوە، -بەو پێغەمبەرە- ووتمان: لەسەر زمانی ئێوەوە خواى گەورە -وەحی:نیگای- بۆ نەناردوینەتە خوارەوە، ئێوەش -ئەی پێغەمبەران- لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی گەورەدان ودوورن لە هەق وڕاستی.
Les exégèses en arabe:
وَقَالُواْ لَوۡ كُنَّا نَسۡمَعُ أَوۡ نَعۡقِلُ مَا كُنَّا فِيٓ أَصۡحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ
وە بێباوەڕان ووتیان: ئەگەر ووتەی ئەو پێغەمبەرانەمان ببیستایە بەبیستنێک کە سوودی دەبێت بۆمان، یان بیروھۆشمان بەکاربھێنایە وەکو ئەو کەسەی هەق لە پوچەڵ جیا دەکاتەوە، ئێستا نەدەبووینە ھاوڕێ ونیشتەجێی دۆزەخ، بەڵكو باوەڕمان دەهێنا بەپێغەمبەران، وە ئەوەی بۆیان هێناین بەڕاستمان دەزانی، ئەوكات ئێمەیش لەو كەسانە دەبووین كەدەچوونە بەهەشتەوە.
Les exégèses en arabe:
فَٱعۡتَرَفُواْ بِذَنۢبِهِمۡ فَسُحۡقٗا لِّأَصۡحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ
بە خەجاڵەتیەوە دانیان نا بە کوفر -بێباوەڕی- و بەدرۆخستنەوەى پەیامی پەروەردگار بۆیە شایستەى سزای دۆزەخن، دەی ئیتر دووریی لە میھرەبانی وڕەحمی اللە -سبحانه وتعالى- بۆ ھاوڕێ ونیشتەجێیانی دۆزەخ.
Les exégèses en arabe:
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُم بِٱلۡغَيۡبِ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٞ كَبِيرٞ
بێگومان ئەوانەی لەپەنھانی ونھێنیدا لەپەروەردگاریان دەترسن، اللە -سبحانه وتعالى- لەگوناھـ و تاوانەکانیان خۆش دەبێت، وپاداشتی گەورەیان بۆ ئامادەکراوە ئەویش بریتیە لە بەھەشتی نەبڕاوەی ھەتاھەتایی.
Les exégèses en arabe:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• في معرفة الحكمة من خلق الموت والحياة وجوب المبادرة للعمل الصالح قبل الموت.
یەکێک لەحیکمەتەکانی زانینی بەدیھێنانی مردن وژیان، ئەوەیە واجبە لەسەر مرۆڤ دەستپێشخەری بکات بۆ ئەنجامدانی کردەوەی چاک پێش مردنی.

• حَنَقُ جهنم على الكفار وغيظها غيرةً لله سبحانه.
توڕەیی ئاگری دۆزەخ لەبێباوەڕان، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئاگری دۆزەخ غیرەتی بۆ اللە -سبحانه وتعالى- دەجۆشێت.

• سبق الجن الإنس في ارتياد الفضاء وكل من تعدى حده منهم، فإنه سيناله الرصد بعقاب.
جنۆکە پێش مرۆڤ کەوت لە چوون بۆ ناو بۆشایی ئاسمان، ھەرکامیشیان بیانەوێت سنووری خۆیان ببەزێنن بێگومان سزای خۆیان وەردەگرنەوە.

• طاعة الله وخشيته في الخلوات من أسباب المغفرة ودخول الجنة.
تاعەت وگوێڕایەڵی اللە -سبحانه وتعالى- وترسان لێی لەنھێنی وپەنھانیدا، ھۆکاری لێخۆشبوون وچوونە بەھەشتە بۆ مرۆڤی باوەڕدار.

وَأَسِرُّواْ قَوۡلَكُمۡ أَوِ ٱجۡهَرُواْ بِهِۦٓۖ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
ئەی خەڵکینە ئێوە قسە بەنھێنی یان بەئاشکرا بکەن لەلای اللە -سبحانه وتعالى- یەکسانە وئەو دەیزانێت وئاگادارێـتی، چونکە ئەو زاتە پیرۆزە بێگومان زانایە بەنھێنی نێو سینگ ودڵی بەندەکانی، وھیچ شتێک لەلای ئەو زاتە مەزنە نھێنی وشاراوە نییە.
Les exégèses en arabe:
أَلَا يَعۡلَمُ مَنۡ خَلَقَ وَهُوَ ٱللَّطِيفُ ٱلۡخَبِيرُ
ئایا ئەو زاتەی ھەموو خوڵقێنراوەکانى بەدیھێناوە ئاگادار نییە بە ھەموو نھێنیەکان وبە ئەوەیشی لەنھێنی شاراوەترە؟! لەکاتێکدا ئەو زاتە زۆر وورد بین و بەئاگایە سەبارەت بەکاروباری بەندەکانی، وھیچ شتێک لەلای ئەو زاتە مەزنە نھێنی وشاراوە نییە.
Les exégèses en arabe:
هُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ ذَلُولٗا فَٱمۡشُواْ فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُواْ مِن رِّزۡقِهِۦۖ وَإِلَيۡهِ ٱلنُّشُورُ
ئەو زاتەی کە زەوی بۆ ڕام وئاسان وژێربار کردوون بۆئەوەى لەسەری نیشتەجێ ببن، دەی ئێوەش بگەڕێن بە ھەموو گۆشە وکەنارێکیدا ولە ڕزق وڕۆزیەکەی بخۆن کە بۆ ئێوە ئامادەى کردووە، وئەوەش بزانن سەرەنجام وگەڕانەوەتان ھەر بۆ لای ئەوه بۆ لێپرسینەوه وپاداشت دانەوه.
Les exégèses en arabe:
ءَأَمِنتُم مَّن فِي ٱلسَّمَآءِ أَن يَخۡسِفَ بِكُمُ ٱلۡأَرۡضَ فَإِذَا هِيَ تَمُورُ
ئایا ئێوە ئەی بێباوەڕان دڵنیان لە ئەو زاتەی کە لە ئاسمانە؛ زەوی شەق نەکات ونەتانباتە خوار بەناخی زەویدا، وەک چۆن قارونی برد بەناخی زەویدا؟ دوای ئەوەی ژێربار وئاسان بوو بۆ نیشتەجێبوون وسەقامگیری، پاشان ئەو زەویە دەستبەجێ دەلەرزێ ودەجوڵێ پاش ئەوەى جێگیر بوو؟!
Les exégèses en arabe:
أَمۡ أَمِنتُم مَّن فِي ٱلسَّمَآءِ أَن يُرۡسِلَ عَلَيۡكُمۡ حَاصِبٗاۖ فَسَتَعۡلَمُونَ كَيۡفَ نَذِيرِ
یان ئایا ئێوە ئەی بێباوەڕان دڵنیان لە ئەو زاتەی لە ئاسمانە؛ کە بەردبارانتان نەکات، وەک چۆن قەومی لوطی بەردباران كرد؟! ئەودەمەی سزاکەی من دێت بەسەرتاندا؛ دەزانن ھەڕەشە وئاگادارکردنەوەى من چۆنە، بەڵام پاش ئەوەى سزاکە دێت بەسەرتاندا ئەوکات ھیچ سوودێک لەو ئاگادارکردنەوەیە نابینین (چونکە دەستبەجێ گوێڕایەڵ نەبوون وپەیامەکەتان پشتگوێ خست).
Les exégèses en arabe:
وَلَقَدۡ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ فَكَيۡفَ كَانَ نَكِيرِ
بێگومان ھۆز وگەلانی پێشووتر لەم بت پەرست وموشریکانە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆخستەوە، ئەوە بوو اللە -سبحانه وتعالى- سزای بەسەردا باراندن کاتێک ھەر سووربوون لەسەر کوفر و بەدرۆخستنەوەى پێغەمبەران، جا چۆن بوو نکۆڵی وتۆڵە وبەگژداچوونەوەی من بۆیان، بێگومان بەگژداچوونەوەیەکی زۆر توند بوو.
Les exégèses en arabe:
أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَى ٱلطَّيۡرِ فَوۡقَهُمۡ صَٰٓفَّٰتٖ وَيَقۡبِضۡنَۚ مَا يُمۡسِكُهُنَّ إِلَّا ٱلرَّحۡمَٰنُۚ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَيۡءِۭ بَصِيرٌ
ئایا ئەوانەى پێغەمبەرانیان بەدرۆ خستەوە سەیری (پۆلە) باڵندەکانیان نەکردووە بەسەریانەوە بەباڵ کراوەیی لەکاتی فڕینیاندا لەهەوادا چۆن باڵەکانیان درێژ دەکەنەوە -ڕایدەخەن- وجارێکی تر دەیھێننەوە یەک؟ ئەو باڵندانە جگە لە خوای میھرەبان کەس بەئاسمانەوە ڕاگیریان ناکات بۆئەوەى نەکەونە خوارەوە بەسەر زەویدا، بێگومان ئەو زاتە بینایە بەھەموو شتێک، وھیچیشی لێ وون نابێت.
Les exégèses en arabe:
أَمَّنۡ هَٰذَا ٱلَّذِي هُوَ جُندٞ لَّكُمۡ يَنصُرُكُم مِّن دُونِ ٱلرَّحۡمَٰنِۚ إِنِ ٱلۡكَٰفِرُونَ إِلَّا فِي غُرُورٍ
ئەی بێباوەڕان ھیچ سەرباز وسوپایەکتان نییە بەرگریتان لێبکات لەسزای اللە -سبحانه وتعالى- ئەگەر بیەوێت سزاتان بدات، نا شتی وانییە، بێباوەڕان لە فریو خواردن وخەڵەفاویدان، شەیتان فریووی داون وھەڵیخەڵەتاندوون.
Les exégèses en arabe:
أَمَّنۡ هَٰذَا ٱلَّذِي يَرۡزُقُكُمۡ إِنۡ أَمۡسَكَ رِزۡقَهُۥۚ بَل لَّجُّواْ فِي عُتُوّٖ وَنُفُورٍ
یاخود کێیە ئەو کەسەی کە ڕزق وڕۆزیتان دەدات ئەگەر خوای گەورە لێتان بگرێتەوە؟! نا، بەڵکو ئەوانە ڕۆچوون لە گومڕایی وسەرکەشی وخۆبەگەورەزانین ودوورە پەرێزی وپشتکردن لە هەق.
Les exégèses en arabe:
أَفَمَن يَمۡشِي مُكِبًّا عَلَىٰ وَجۡهِهِۦٓ أَهۡدَىٰٓ أَمَّن يَمۡشِي سَوِيًّا عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
ئایا ئەو کەسەی کە بەدەمدا کەوتووە وبەو حاڵەیەوە ڕێ دەکات؛ باشتر ڕێگا دەزانێت (پەروەردگار ئەم نمونەیەی بە بێباوەڕان ھێناوەتەوە کە لەسەر ڕێگای ناهەق دەڕۆن)، یان ئەو ئیماندارەی لەسەر ڕێگایەکی ڕاست ودروست ڕێ دەکات (ئەمەش نمونەی باوەڕدارانە کە لەسەر ڕێگای ھیدایەتن).
Les exégèses en arabe:
قُلۡ هُوَ ٱلَّذِيٓ أَنشَأَكُمۡ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡأَبۡصَٰرَ وَٱلۡأَفۡـِٔدَةَۚ قَلِيلٗا مَّا تَشۡكُرُونَ
ئەی پێغەمبەر بەو بت پەرست وموشریکە بێباوەڕانە بڵێ: ھەر پەروەردگارە کە ئێوەی بەدیھێناوە وگوێ پێبەخشیوون بۆئەوەى بەهۆیەوە ببیستن، وچاو پێبەخشیوون بۆئەوەى بەهۆیەوە ببینن وتێبڕوانن، ودڵی پێبەخشیوون بۆئەوەى بەهۆیەوە بیر بکەنەوە وهزرتان بەکاربهێنن، لەبەرامبەریشدا کەمتان ھەیە سوپاس وشوکری زاتی اللە بکات -سبحانه وتعالى- لەبەرامبەر ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیوون.
Les exégèses en arabe:
قُلۡ هُوَ ٱلَّذِي ذَرَأَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَإِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ
ئەی پێغەمبەر بەو بت پەرست وموشریکە بێباوەڕانە بڵێ: ھەر الله یه کە ئێوەی لەسەر زەویشدا بڵاو کردووەتەوە، نەک بتەکانتان کە ھیچ شتێکیان بەدینەھێناوە، گەڕانەوە وکۆکردنەوەشتان ھەر بۆ لای ئەوە لەڕۆژی قیامەتدا، کۆ دەکرێنەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە، نەک کۆ بکرێنەوە بۆ لای بتەکانتان، کەوابێتە ھەر لە ئەو زاتە مەزنە بترسن وھەر بەتەنھا ئەویش بپەرستن.
Les exégèses en arabe:
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
بێباوەڕان بەڕۆژی قیامەت بەگاڵتەجاڕیەکەوە بە پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- دەڵێن: -ئەی موحەممەد- ئەم بەڵێنەی تۆ وھاوەڵەکانت دەیدەن بە زیندوو بوونەوە وھاتنی ڕۆژی دوایی وسزادان کەی دێتە دی ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن؟
Les exégèses en arabe:
قُلۡ إِنَّمَا ٱلۡعِلۡمُ عِندَ ٱللَّهِ وَإِنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٞ مُّبِينٞ
تۆش -ئەی پێغەمبەر- پێیان بڵێ: زانیاری تەواو لەھاتنی ئەو ڕۆژە تەنھا لای اللە یە -سبحانه وتعالى-، کەس نازانێت کەی ڕوودەدات؛ تەنها ئەو زاتە دەیزانێت، منیش تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام بۆ ترساندنتان (سەبارەت بە ئەو ڕۆژە).
Les exégèses en arabe:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• اطلاع الله على ما تخفيه صدور عباده.
الله -سبحانه وتعالى- ئاگادارە بەتەواوی نهێنیەكانی نێو سینەکانی بەندەكانی.

• الكفر والمعاصي من أسباب حصول عذاب الله في الدنيا والآخرة.
كوفر وبێباوەڕی وگوناهــ و تاوان هۆكاری سزای الله ن -سبحانه وتعالى- لە دونیا وقیامەتدا.

• الكفر بالله ظلمة وحيرة، والإيمان به نور وهداية.
كوفر وبێباوەڕی تاریكی وسەرگەردانیه، باوەڕ وئیمانیش نور وڕووناكی وهیدایەتە.

فَلَمَّا رَأَوۡهُ زُلۡفَةٗ سِيٓـَٔتۡ وُجُوهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَقِيلَ هَٰذَا ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تَدَّعُونَ
كاتێك ئەو بەڵێنەی پێیان درا هاتەدی، وبەچاوی خۆیان لەنزیكترین كاتدا كە ڕۆژی قیامەتە ئەو سزایەیان بینی، ڕوومەت وڕووخساری بێباوەڕان بە الله -سبحانه وتعالى- گۆڕا وڕەش بوو، وە پێیان دەوترێت: ئەمە ئەوە بوو لە دونیادا داواتان دەكرد وبۆ هاتنی پەلەتان بوو.
Les exégèses en arabe:
قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِنۡ أَهۡلَكَنِيَ ٱللَّهُ وَمَن مَّعِيَ أَوۡ رَحِمَنَا فَمَن يُجِيرُ ٱلۡكَٰفِرِينَ مِنۡ عَذَابٍ أَلِيمٖ
-ئەی پێغەمبەر- بەنکۆڵی کردنەوە بەو بت پەرست و موشریکە بێباوەڕانە بڵێ: ئەگەر اللە -سبحانه وتعالى- من و ئەو ئیماندارانە لەناو ببات و بمانباتەوە بۆ لای خۆی (وەک ئەوەی ئێوە ئاواتە خوازینی) یان بەرامبەرمان ڕەحم و میھرەبان بێت و ئەجەلمان دوا بخات، کێ ھەیە بێباوەڕان پەنا بدات لە سزای سەختی بە ئازاری پەروەردگار؟! بێگومان ھیچ یەکێک نییە لە سزای ئەو زاتە مەزنە ڕزگاریان بکات.
Les exégèses en arabe:
قُلۡ هُوَ ٱلرَّحۡمَٰنُ ءَامَنَّا بِهِۦ وَعَلَيۡهِ تَوَكَّلۡنَاۖ فَسَتَعۡلَمُونَ مَنۡ هُوَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ
-ئەی پێغەمبەر- بەو بت پەرست وموشریکانە بڵێ: ئەوە خوای میھرەبانە کە بانگتان دەکات بۆ تەنها پەرستنی ئەو، وئێمە باوەڕمان پێی ھێناوە، پشت وپەناشمان لەھەموو کاروبارێکماندا ھەر ئەوە، جا ئیتر ڕۆژێک دێت وبۆتان دەردەکەوێت کێ لە گومڕایی ئاشکرادایە، وکێیش لەسەر ڕێگای ڕاست ودروستە؟
Les exégèses en arabe:
قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِنۡ أَصۡبَحَ مَآؤُكُمۡ غَوۡرٗا فَمَن يَأۡتِيكُم بِمَآءٖ مَّعِينِۭ
ئەی پێغەمبەر بەو بت پەرست وموشریکانە بڵێ: لاتان چۆنە ئەگەر بینیتان کە ئاوی سەرزەویتان بەناخدا ڕۆچوو وناتوانن بگەن پێی، کێ ھەیە (جگە لە اللە -سبحانه وتعالى-) ئاوی زوڵاڵ وسازگارتان بداتێ؟ بێگومان جگە لە اللە -سبحانه وتعالى- ھیچ کەسێکی تر نییە.
Les exégèses en arabe:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• اتصاف الرسول صلى الله عليه وسلم بأخلاق القرآن.
وەسف كردنی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- بەخوو وڕەوشتی قورئانی پیرۆز.

• صفات الكفار صفات ذميمة يجب على المؤمن الابتعاد عنها، وعن طاعة أهلها.
سیفەتەکانى بێباوەڕان؛ سیفەتی ناشیرین وناپەسەندن، بۆیە پێویستە لەسەر ئیماندار لێی دوور بكەوێتەوە، ودووریش بكەوێتەوە لە گوێڕایەڵی بێباوەڕان.

• من أكثر الحلف هان على الرحمن، ونزلت مرتبته عند الناس.
هەر كەسێك زۆر سوێند بخوات لای الله -سبحانه وتعالى- سووك دەبێت، وه لای خەڵكیش ڕێز وشكۆی نامێنێت.

 
Traduction des sens Sourate: AL-MOULK
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Lexique des traductions

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Fermeture