ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅನ್ನಾಝಿಆತ್   ಶ್ಲೋಕ:

سورەتی النازعات

وَٱلنَّٰزِعَٰتِ غَرۡقٗا
سووره‌تی (نازیعات) (واته‌: ده‌ركێشه‌ران) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٤٦) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالنَّازِعَاتِ غَرْقًا (١) ] خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ فریشته‌كان كاتێك كه‌ زۆر به‌ توندی و به‌هێز ڕوحی به‌نده‌كان له‌وپه‌ڕی لاشه‌یان ده‌رئه‌كێشن، مه‌به‌ست پێی ڕوحی كافرانه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَٱلنَّٰشِطَٰتِ نَشۡطٗا
[ وَالنَّاشِطَاتِ نَشْطًا (٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌و فریشتانه‌ی كه‌ ڕوحی باوه‌ڕداران به‌ گورج و گۆڵی ده‌رئه‌كه‌ن و ڕاده‌كێشن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ ئازارێكی زۆریان پێ بگات وه‌كو ڕوحی كافران.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَٱلسَّٰبِحَٰتِ سَبۡحٗا
[ وَالسَّابِحَاتِ سَبْحًا (٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌و فریشتانه‌ی كه‌ به‌خێرایی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دائه‌گرن بۆ زه‌وی، وه‌ وتراوه‌: مه‌به‌ست له‌مانه‌ مردنه‌، یان ئه‌ستێره‌كانه‌، یان كه‌شتییه‌كانه‌، به‌ڵام ته‌واوتر ئه‌وه‌یه‌ مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَٱلسَّٰبِقَٰتِ سَبۡقٗا
[ فَالسَّابِقَاتِ سَبْقًا (٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌و فریشتانه‌ی كه‌ په‌له‌ ئه‌كه‌ن له‌ ئیمان هێنان و به‌ڕاست داناندا، یاخود په‌له‌ ئه‌كه‌ن له‌ گه‌یاندنی ڕوحی باوه‌ڕداران به‌ به‌هه‌شت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَٱلۡمُدَبِّرَٰتِ أَمۡرٗا
[ فَالْمُدَبِّرَاتِ أَمْرًا (٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌و فریشتانه‌ی كه‌ كاروباری ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ هه‌ڵئه‌سووڕێنن به‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌، وه‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی دائه‌گرن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
يَوۡمَ تَرۡجُفُ ٱلرَّاجِفَةُ
{ترسناكى رۆژى قیامه‌ت} [ يَوْمَ تَرْجُفُ الرَّاجِفَةُ (٦) ] ڕۆژی قیامه‌ت كاتێك كه‌ ئیسڕافیل فووى یه‌كه‌م ئه‌كات به‌ كه‌ڕه‌ناو شه‌یپووردا وه‌ دونیا تێكئه‌چێ و زه‌وی ئه‌هه‌ژێت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
تَتۡبَعُهَا ٱلرَّادِفَةُ
[ تَتْبَعُهَا الرَّادِفَةُ (٧) ] به‌دوای ئه‌ودا فوو كردنی دووه‌م دێت كه‌ دروستكراوه‌كان هه‌موویان زیندوو ئه‌بنه‌وه‌و له‌ گۆڕه‌كانیان ده‌رئه‌چن و به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر به‌ڕێ ئه‌كه‌ون.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
قُلُوبٞ يَوۡمَئِذٖ وَاجِفَةٌ
[ قُلُوبٌ يَوْمَئِذٍ وَاجِفَةٌ (٨) ] له‌و ڕۆژه‌دا دڵه‌كان هه‌مووی شڵه‌ژاو و ترساون كاتێك كه‌ ئه‌و دیمه‌نه‌ ترسناكانه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌بینن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
أَبۡصَٰرُهَا خَٰشِعَةٞ
[ أَبْصَارُهَا خَاشِعَةٌ (٩) ] وه‌ چاویان شۆڕو زه‌لیله‌و ناتوانن چاو به‌رز بكه‌نه‌وه‌ له‌به‌ر ترسناكی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌یه‌، وه‌ وتراوه‌: زیاتر مه‌به‌ست پێی كافرانه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
يَقُولُونَ أَءِنَّا لَمَرۡدُودُونَ فِي ٱلۡحَافِرَةِ
[ يَقُولُونَ أَإِنَّا لَمَرْدُودُونَ فِي الْحَافِرَةِ (١٠) ] كافرانی قوڕه‌یش به‌دووریان ئه‌زانی كه‌ زیندوو بوونه‌وه‌ هه‌بێت و ئه‌یانووت: ئایا ئێمه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ خراینه‌ ناو گۆڕه‌وه‌و لاشه‌مان ڕزی سه‌رله‌نوێ زیندوو ئه‌كرێینه‌وه‌؟!
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمٗا نَّخِرَةٗ
[ أَإِذَا كُنَّا عِظَامًا نَخِرَةً (١١) ] ئایا له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ ئێسقانه‌كانمان له‌ناو خۆڵدا ڕزی سه‌رله‌نوێ دروست ئه‌كرێینه‌وه‌و زیندوو ئه‌كرێینه‌وه‌؟!
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
قَالُواْ تِلۡكَ إِذٗا كَرَّةٌ خَاسِرَةٞ
[ قَالُوا تِلْكَ إِذًا كَرَّةٌ خَاسِرَةٌ (١٢) ] وتیان: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ده‌یڵێ ڕاست بێت و زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ هه‌بێ ئه‌مه‌ دۆڕاندنێكی ڕاسته‌قینه‌یه‌و ئێمه‌ ئه‌دۆڕێین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ دونیادا ئیمانمان نه‌هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكمان نه‌كردووه‌و خۆمان بۆ ئاماده‌ نه‌كردووه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَإِنَّمَا هِيَ زَجۡرَةٞ وَٰحِدَةٞ
[ فَإِنَّمَا هِيَ زَجْرَةٌ وَاحِدَةٌ (١٣) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م ڕۆژه‌ به‌دوور مه‌زانن چونكه‌ ته‌نها یه‌ك هاوار كردن و فوو كردنێكه‌ كه‌ ئیسڕافیل فوو ئه‌كات به‌ كه‌ڕه‌نادا سه‌ره‌تاكان و كۆتاییه‌كان هه‌موویان له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره‌دا زیندوو ئه‌بنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێ.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَإِذَا هُم بِٱلسَّاهِرَةِ
[ فَإِذَا هُمْ بِالسَّاهِرَةِ (١٤) ] هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ ساحه‌ی مه‌حشه‌ردا له‌سه‌ر زه‌وییه‌كى ته‌خت كۆئه‌بنه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ
{قسه‌ كردنى خواى گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -} [ هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ مُوسَى (١٥) ] ئایا هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی موسا پێغه‌مبه‌رت - صلی الله علیه وسلم - بیستووه‌، یاخود (هَلْ) به‌مانای (قَدْ) دێت، واته‌: به‌ دڵنیایی ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی موسا پێغه‌مبه‌رت - صلی الله علیه وسلم - پێ گه‌یشتووه‌ له‌گه‌ڵ فیرعه‌ونداو خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا بۆی باس كردووى.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
إِذۡ نَادَىٰهُ رَبُّهُۥ بِٱلۡوَادِ ٱلۡمُقَدَّسِ طُوًى
[ إِذْ نَادَاهُ رَبُّهُ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى (١٦) ]كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ بانگی له‌ موسا كرد - صلی الله علیه وسلم -، له‌ كێوه‌ پاك و پیرۆزه‌كه‌دا كه‌ دۆڵێك بووه‌ له‌ شاخی (سه‌یناء) (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ قسه‌ ئه‌كات و سیفه‌تی قسه‌ كردنى هه‌یه‌) (طُوًى) ناوی دۆڵه‌كه‌یه‌ له‌ شاخی (سه‌یناء) له‌وێ خوای گه‌وره‌ بانگی له‌ موسا كرد - صلی الله علیه وسلم - .
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ٱذۡهَبۡ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ
[ اذْهَبْ إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى (١٧) ] ئه‌ی موسا - صلی الله علیه وسلم - بڕۆ بۆ لای فیرعه‌ون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فیرعه‌ون توغیان و سه‌ركه‌شی كردووه‌و سنووری به‌زاندووه‌ له‌ كوفر كردن و شه‌ریك دانان و چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵكى و زوڵم و سته‌مدا.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَقُلۡ هَل لَّكَ إِلَىٰٓ أَن تَزَكَّىٰ
{به‌كارهێنانى شێوازى نه‌رم و نیان له‌گه‌ڵ فیرعه‌ون!} [ فَقُلْ هَلْ لَكَ إِلَى أَنْ تَزَكَّى (١٨) ] پێی بڵێ ئایا ئه‌ته‌وێ خۆت پاك بكه‌یته‌وه‌ له‌ شه‌ریك دانان بۆ خوا و له‌ تاوان و زوڵم و سته‌م به‌وه‌ی كه‌ ئیمان بێنی.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَأَهۡدِيَكَ إِلَىٰ رَبِّكَ فَتَخۡشَىٰ
[ وَأَهْدِيَكَ إِلَى رَبِّكَ فَتَخْشَى (١٩) ] وه‌ ڕێنماییت بكه‌م بۆ په‌رستنی خوای گه‌وره‌و به‌تاك و ته‌نها خواى گه‌وره‌ بپه‌رستی و شه‌ریكی بۆ دانه‌نێی، وه‌ ترسی خوای گه‌وره‌ بچێته‌ دڵته‌وه‌و به‌تاك و ته‌نها له‌ خوای گه‌وره‌ بترسی بۆ ئه‌وه‌ی دڵت نه‌رم بێت، (موسا - صلی الله علیه وسلم - به‌ نه‌رمی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد).
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَأَرَىٰهُ ٱلۡأٓيَةَ ٱلۡكُبۡرَىٰ
[ فَأَرَاهُ الْآيَةَ الْكُبْرَى (٢٠) ] موسا - صلی الله علیه وسلم - موعجیزه‌ هه‌ر گه‌وره‌كه‌ی نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمان بێنێ و موسڵمان بێ، مه‌به‌ست له‌ موعجیزه‌كه‌ گۆچانه‌كه‌ی بووه‌، یاخود كه‌ ده‌ستی ده‌ركردایه‌ سپی ئه‌بوو ده‌دره‌وشایه‌وه‌، یاخود حوجه‌و به‌ڵگه‌ی بۆ هێنایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ موسڵمان بێت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَكَذَّبَ وَعَصَىٰ
[ فَكَذَّبَ وَعَصَى (٢١) ] به‌ڵام فیرعه‌ون له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و حه‌قه‌ به‌ڕاست دابنێ به‌درۆی زانی، وه‌ سه‌رپێچی موسای - صلی الله علیه وسلم - كردو هیچ سوودێكی له‌ بانگه‌وازی موسا - صلی الله علیه وسلم - نه‌بینی.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ثُمَّ أَدۡبَرَ يَسۡعَىٰ
[ ثُمَّ أَدْبَرَ يَسْعَى (٢٢) ] پاشان پشتی له‌و حه‌قه‌ هه‌ڵكردو وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌و هه‌وڵ و كۆششی كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ساحیران.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَحَشَرَ فَنَادَىٰ
[ فَحَشَرَ فَنَادَى (٢٣) ] وه‌ ئه‌و كاته‌ سه‌ربازه‌كانی كۆكرده‌وه‌، یاخود هه‌موو ساحیران و جادووگه‌رانی كۆكرده‌وه‌و بانگی كردن: هه‌ر هه‌مووتان كۆببنه‌وه‌و ئاماده‌بن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی موسا، وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌یشی كۆكرده‌وه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَقَالَ أَنَا۠ رَبُّكُمُ ٱلۡأَعۡلَىٰ
[ فَقَالَ أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْلَى (٢٤) ] وتی: من په‌روه‌ردگاری هه‌ره‌ به‌رزی ئێوه‌م، نه‌مزانیوه‌ جگه‌ له‌من په‌روه‌ردگارو خوایه‌كى ترتان هه‌بێت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَأَخَذَهُ ٱللَّهُ نَكَالَ ٱلۡأٓخِرَةِ وَٱلۡأُولَىٰٓ
[ فَأَخَذَهُ اللَّهُ نَكَالَ الْآخِرَةِ وَالْأُولَى (٢٥) ] خوای گه‌وره‌ش تۆڵه‌ی لێ سه‌ندو له‌ دونیاو قیامه‌تدا كردی به‌ په‌ندو عیبره‌ت بۆ هه‌موو سته‌مكاران و كافرانی تر.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبۡرَةٗ لِّمَن يَخۡشَىٰٓ
[ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَعِبْرَةً لِمَنْ يَخْشَى (٢٦) ] به‌ڕاستی ئه‌مه‌ په‌ندو ئامۆژگارییه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ بترسێ و ترسی خوای گه‌وره‌ى له‌دڵدا بێت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ءَأَنتُمۡ أَشَدُّ خَلۡقًا أَمِ ٱلسَّمَآءُۚ بَنَىٰهَا
{تواناو ده‌سه‌لآتى خواى گه‌وره‌} [ أَأَنْتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ السَّمَاءُ بَنَاهَا (٢٧) ] ئایا دروست كردنی ئێوه‌ سه‌ختترو قورستره‌ یاخود دروست كردنی ئه‌و ئاسمانانه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ دروستی كردوون؟، ئاسمانێك كه‌ به‌ چاوی خۆتان ئه‌یبینن كه‌ چه‌ندێك گه‌وره‌یه‌ خوای گه‌وره‌ دروستی كردووه‌و له‌ بان سه‌ری ئێوه‌ ڕایگرتووه‌ ئایا ئه‌مه‌ قورسترو سه‌ختتره‌ یاخود دروست كردنه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ دوای مردن؟، بێگومان دروستكردنى ئاسمانه‌كان گه‌وره‌تره‌ ئیتر بۆ باوه‌ڕ به‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ دوای مردن توانای هه‌یه‌ سه‌رله‌نوێ زیندووتان بكاته‌وه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
رَفَعَ سَمۡكَهَا فَسَوَّىٰهَا
[ رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا (٢٨) ] وه‌ ئاسمانی له‌ بان سه‌رتان وه‌كو بینایه‌ك به‌رز كردووه‌و ڕێك خستووه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَأَغۡطَشَ لَيۡلَهَا وَأَخۡرَجَ ضُحَىٰهَا
[ وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا ] وه‌ شه‌وه‌كه‌ی تاریك كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تیایدا پشوو بده‌ن [ وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا (٢٩) ] وه‌ ڕۆژه‌كه‌یشی ڕووناك كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێن به‌دوای بژێوی و ڕزقی خوای گه‌وره‌و بازرگانیدا.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ ذَٰلِكَ دَحَىٰهَآ
[ وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَلِكَ دَحَاهَا (٣٠) ] وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌یش زه‌ویشی ڕاخستووه‌، (ابن كثير) و (ابن جه‌ریر) ئه‌فه‌رموون: یه‌كه‌مجار خوای گه‌وره‌ زه‌وی دروست كردووه‌ پێش ئاسمان، پاشان ئاسمانی دروست كردووه‌، پاشان له‌ دوای دروست كردنی ئاسمان زه‌وی ڕاخستووه‌، ئه‌گه‌رنا وه‌كو دروست كردنه‌كه‌ سه‌ره‌تا زه‌وی دروست كردووه‌ پێش ئاسمان.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
أَخۡرَجَ مِنۡهَا مَآءَهَا وَمَرۡعَىٰهَا
[ أَخْرَجَ مِنْهَا مَاءَهَا ] له‌و زه‌ویه‌شدا ئاوی ده‌ركردووه‌ وه‌كو ده‌ریاو زه‌ریاو ڕووبارو ده‌ریاچه‌و كانی و كارێزو بیره‌كان [ وَمَرْعَاهَا (٣١) ] وه‌ گژو گیاو له‌وه‌ڕیشی بۆ ئاژه‌ڵه‌كانتان ده‌ركردووه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَٱلۡجِبَالَ أَرۡسَىٰهَا
[ وَالْجِبَالَ أَرْسَاهَا (٣٢) ] وه‌ شاخه‌كانیشی وه‌كو سنگ و مێخ به‌ ناخی زه‌ویدا داكوتیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و زه‌وییه‌ جێگیرو چه‌سپاو بێت و نه‌جوولێت و نه‌هه‌ژێت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
مَتَٰعٗا لَّكُمۡ وَلِأَنۡعَٰمِكُمۡ
[ مَتَاعًا لَكُمْ وَلِأَنْعَامِكُمْ (٣٣) ] ئه‌مانه‌ خواردنن بۆ خۆتان و ئاژه‌ڵه‌كانیشتان بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویدا سوود ببینن خوای گه‌وره‌ ئه‌و شتانه‌ی بۆ ژێربار كردوون.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَإِذَا جَآءَتِ ٱلطَّآمَّةُ ٱلۡكُبۡرَىٰ
{رۆژى قیامه‌ت و ترسناكییه‌كه‌ى} [ فَإِذَا جَاءَتِ الطَّامَّةُ الْكُبْرَى (٣٤) ] كاتێك كه‌ به‌ڵاو موسیبه‌ته‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كه‌ دێت كه‌ هاتنی ڕۆژی قیامه‌ته‌ كه‌ له‌ هه‌موو به‌ڵاو موسیبه‌تێك گه‌وره‌ترو سه‌ختترو قورستره‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
يَوۡمَ يَتَذَكَّرُ ٱلۡإِنسَٰنُ مَا سَعَىٰ
[ يَوْمَ يَتَذَكَّرُ الْإِنْسَانُ مَا سَعَى (٣٥) ] له‌و ڕۆژه‌دا كاتێك كه‌ قیامه‌ت هات هه‌موو مرۆڤێك بیر ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌زانێت كه‌ كرده‌وه‌ی چاك یان خراپ چی كردووه‌ هه‌مووی به‌بیردا دێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌بینێ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ دونیا كردوویه‌تی فریشته‌كان هه‌ر هه‌موویان نووسیوه‌و پاراستووه‌ له‌ نامه‌ی كرده‌وه‌كانیدا.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَبُرِّزَتِ ٱلۡجَحِيمُ لِمَن يَرَىٰ
[ وَبُرِّزَتِ الْجَحِيمُ لِمَنْ يَرَى (٣٦) ] وه‌ دۆزه‌خیش ده‌رئه‌كه‌وێ و خه‌ڵكی به‌چاوی خۆیان ئه‌یبینن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَأَمَّا مَن طَغَىٰ
[ فَأَمَّا مَنْ طَغَى (٣٧) ] ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ دونیادا كوفری كرد بێت به‌ خوای گه‌وره‌و تاوان و سه‌ركه‌شی كرد بێت و سنووری به‌زاند بێت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَءَاثَرَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا
[ وَآثَرَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا (٣٨) ] وه‌ ژیانی دونیای پێشخستبێ به‌سه‌ر قیامه‌ت و دینه‌كه‌یداو له‌ حه‌رام نه‌گه‌ڕابێته‌وه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَإِنَّ ٱلۡجَحِيمَ هِيَ ٱلۡمَأۡوَىٰ
[ فَإِنَّ الْجَحِيمَ هِيَ الْمَأْوَى (٣٩) ] ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایی دۆزه‌خ شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌و له‌ دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَأَمَّا مَنۡ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ وَنَهَى ٱلنَّفۡسَ عَنِ ٱلۡهَوَىٰ
[ وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ ] به‌ڵام كه‌سێك له‌ دونیادا ترسا بێت له‌ ڕاوه‌ستان له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره‌و زانیبێتی ڕۆژێك ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ [ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَى (٤٠) ] وه‌ له‌ ترسی خوای گه‌وره‌ قه‌ده‌غه‌ی نه‌فسی خۆی كردبێ له‌ هه‌واو ئاره‌زوو جڵه‌وگیرى كردبێت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَإِنَّ ٱلۡجَنَّةَ هِيَ ٱلۡمَأۡوَىٰ
[ فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَى (٤١) ] ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایى شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان به‌هه‌شته‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ دونیا خۆیان پاراستووه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قیامه‌ت پاداشتیان ئه‌داته‌وه‌ به‌ به‌هه‌شت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرۡسَىٰهَا
ته‌نها خواى گه‌وره‌ كاتى هاتنى قیامه‌ت ده‌زانێت [ يَسْأَلُونَكَ عَنِ السَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَاهَا (٤٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن كه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت دێت؟
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فِيمَ أَنتَ مِن ذِكۡرَىٰهَآ
[ فِيمَ أَنْتَ مِنْ ذِكْرَاهَا (٤٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ هیچ زانیارییه‌كت پێ نیه‌ سه‌باره‌ت به‌ هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌رده‌وام پرسیارى لێده‌كرا سه‌باره‌ت به‌ كاتى هاتنى رۆژى قیامه‌ت تا خواى گه‌وره‌ ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
إِلَىٰ رَبِّكَ مُنتَهَىٰهَآ
[ إِلَى رَبِّكَ مُنْتَهَاهَا (٤٤) ] ئه‌وپه‌ڕی زانیاری هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت لای خوای گه‌وره‌یه‌و جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ هیچ كه‌سێكی تر نازانێ كه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت دێت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرُ مَن يَخۡشَىٰهَا
[ إِنَّمَا أَنْتَ مُنْذِرُ مَنْ يَخْشَاهَا (٤٥) ] ته‌نها ئیشی تۆ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌و ڕۆژه‌ بترسێ تۆ ئاگاداری بكه‌یته‌وه‌و بیانترسێنی له‌ سزای خوای گه‌وره‌ له‌و ڕۆژه‌دا.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
كَأَنَّهُمۡ يَوۡمَ يَرَوۡنَهَا لَمۡ يَلۡبَثُوٓاْ إِلَّا عَشِيَّةً أَوۡ ضُحَىٰهَا
[ كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَهَا ] له‌ ڕۆژی قیامه‌ت كاتێك كه‌ خه‌ڵكی له‌ گۆڕه‌كانیان به‌رز ئه‌بنه‌وه‌و به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر به‌ڕێ ئه‌كه‌ون و ده‌یبینن [ لَمْ يَلْبَثُوا إِلَّا عَشِيَّةً ] وا ئه‌زانن له‌ دونیادا نه‌ژیاون ته‌نها نیو ڕۆژ نه‌بێ (عَشِيَّةً) واته‌: له‌ نیوه‌ڕۆوه‌ بۆ خۆر ئاوابوون [ أَوْ ضُحَاهَا (٤٦) ] یاخود له‌ خۆركه‌وتنه‌وه‌ تا نیوه‌ڕۆ، واته‌: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی له‌ دونیادا سه‌د ساڵ ژیابێتن له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا وا ئه‌زانن ته‌نها نیو ڕۆژ ژیاون، واته‌: دونیا زۆر هیچ و بێنرخه‌ بۆیه‌ نابێت مرۆڤ له‌م دونیا كه‌مه‌دا خۆی تاوانبار بكات، وه‌ ئه‌و قیامه‌ته‌ هه‌میشه‌ییه‌ بدۆڕێنێ به‌هۆی دونیایه‌كی كه‌م و فانییه‌وه‌ كه‌ كۆتایی دێت، والله أعلم.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅನ್ನಾಝಿಆತ್
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಕುರ್ದಿಷ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ ಅಬ್ದುಲ್ ಕರೀಂ

ಮುಚ್ಚಿ